ئەمەل کلۆنی:ل سەر ئێزدییان ب توندی رەخنێ ل نەتەوەيێن ئيكگرتى دگرت

ZNA - ھەولێر
بە پێی ھەواڵێکی ئیندیپێندێنت, پارێزەری نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ کە نوێنەرایەتی نادیە موراد دەکات لە دادگای نێودەوڵەتی، بە توندی ڕەخنەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرتووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەمەل کلۆنی گوتوویەتی لەجیاتی شانازی، شەرم لەخۆم دەکەمەوە کە لێرەم ، چونکە نەتەوە یەکگرتووەکان نەیتوانیوە ئەو تاوانبارە گەورانە پەلکێشی بەردەم دادگا بکات کە جینۆسایدیان لەو شوێنانە کرد کە دەستییان بەسەردا گرت.

 پارێزەرەکەی مافی مرۆڤ ھەروەھا گووتی: "ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ھیچ ھەنگاوێکی دژی داعش نەناوە."

ئەمەل کلۆنی پارێزەرێکی بەریتانی بەرەگەز لوبنانیە , ھاوسەری ئەکتەری بەناوبانگ جۆرج کلۆنیە , لەساڵی ١٩٧٨ لە بەیروت لەلوبنان لەدایک بووە , پارێزەری مافی مرۆڤە لە دادگای نێودەوڵەتی.