قایمقامی شنگال ئاشکرای دەکات لەکۆتایی ئەم مانگەدا باڵیۆزی وڵاتان لە عێراقدا لەگەڵ ئیدارەی شنگال کۆدەبنەوە و لەوێیشدا راشکاوانە ئەوانەی بوونەتە هۆکاری نەگەڕانەوەی خەڵک وەک یەپەگە و یەپەژە بێ یان حکوومەتی عێراق، تاوانباریان دەکەین.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌ك ئیدارەی شنگال له‌نزیكترین كات و له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی گشت وڵاتان له عیراقدا هەیە کە پێوەست بە رەوشی شنگال و هاوکاریکردنی شنگالە.
(مه‌حما خه‌لیل) دەیشڵێ: " ئێمە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک ناگەڕێتەوە شنگال بە ئاشکرا دەردەبڕین کە کێن وەک یەپەگە و یەپەژە بێ یان حکوومەتی عێراق،راشکاوانە لەو کۆبوونەوەیەدا لایەنەکان ئاشکرا دەکەین و تاوانباریان دەکەین.