قایمقامی قه‌زای شنگال دەڵێ چوونەتە بەغدا و نامه‌یه‌ك و چەن داواکارییەکیان گه‌یاندووه به حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یۆنامی، چه‌ند به‌ڵێنێکیشیان پێ دراوه.
(مه‌حما خه‌لیل)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وا چوار ڕۆژ لە بەغداداین و باسی ئەو كهمتهرخهمییەی بهغدایشمان کرد پێوەست بە نەهامەتییەکەی شنگال و قڕکرانەکەی؛ وه‌زاره‌تی پلاندانان و بازرگانی و لیژنه‌ی باڵای كاروباری ئاواره‌كان چه‌ند به‌ڵێنێکیان پێمان دا؛ له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانانی عێراق به وه‌كاله‌ت (د. سه‌لمان جومه‌یلی)ـدا دانیشتین و به‌ڵێنی دا به‌رهه‌می گه‌نم و جۆی ناوچه‌كی شنگال زیاتر لە جاران وەربگرێت و، سەرکەندوو (سایلۆ)یه‌كیش له سنونێدا دابمەزرێنن. وه‌زیری بارزگانیی عێراقیش چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی به ئێمه دا وه‌كو قایمه‌قام ."
(مه‌حما خه‌لیل) گوتیشی: "له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای كاروباری ئاواره‌كانی عێراقیش كۆ بووینه‌وه و به‌ڵێنیان دا گۆنگره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یۆنامیدا ڕێک بخەن له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و کۆمەڵێ دەوار و ناوماڵە و داکودەرمانیشیان پێشكه‌شمان كرد و به‌ڵێنیان دا بەو زووانە سه‌ردانی شنگال بكه‌ن، هه‌ر له‌وێش سوپاسی خۆمان گه‌یانده نوێنه‌ری یۆنامی (لیزا گراندی) كه هه‌میشه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لمان هه‌یه و خۆی و واشنتۆن و نیویوركیش به‌لێنیان به‌ئێمه داوه ئه‌گه‌ر هاوكاری وه‌لاتانی هاریكار كه كۆكراوه‌ته‌وه بۆ عێراق بۆ شنگال نه‌بێت هیچی بۆ عێراق ڕه‌وانه ناكه‌ن.
قایمقامی قه‌زای شنگال ده‌یشڵێت: "لەو سەفەرەدا سه‌ردانی پەرلەمانی عێراقیشمان كرد و گوتمان ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رچووه بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و پاره‌یشی بۆ ته‌رخان بكرێت، با خه‌ڵكی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه."
ئاماژه‌شی دا: "به‌هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدامان گوت كه به‌غدا هاوكاریی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كات، کەچی له شنگال فیتنه‌و ئاژاوه دەنێنەوە نەکا سەقام بگرێت؛ کەوابێ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین؛ وا 'یۆنامی'ـیش به‌ڵێنی داوە زۆر بۆ حكوومه‌ت بهێنێت و لێپێچینەوە بکات، ئێمه‌ش نامه‌یه‌كمان گه‌یانده ده‌ستی (مه‌هدی حه‌لاق) تا بیگه‌یێنێت به سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، با کەم ده‌ستوور بنپێ بکەن؛ وا به‌ڵێنیان داوە چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌رچه‌نده جێگای باوه‌ڕی نین به‌ڵام زۆریان بۆ دەهێنین و له‌گەڵ یۆنامی و كونسووڵخانه‌ی وڵاتان و دادگایشدا هەماهەنگی دەکەین."
(مه‌حما خه‌لیل) دەیشڵێت: "بۆ سەندنەوەی هەقی خەڵکی خۆمان و، قەرەبووکردنەوەی نەهامەتی و قڕکران (جینۆساید)ەکەی شنگال ئاماده‌ین له هه‌موو ده‌رگایه‌ك بده‌ین و به هه‌موو لایه‌كیشمان گوتووە ئه‌وه‌ی بۆمان كراوه تا ئێستا پێشمه‌رگه و (سه‌رۆك بارزانی) و میلله‌تی كوردی خۆمان بۆمانی كردووه.