به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕفێنراوانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له شاری دهۆك ئاشكرای ده‌كات ژماره‌یه‌كی تر له كوردانی ئێزدی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار کران.
(حوسێن قایدی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕاگەیاند: "یه‌كێك له ئارمانجی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌مان ڕزگاركردنی ئه‌و كچ و ژن و كه‌سوكاری ئێزدییه كه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان و به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش له هه‌وله به‌رده‌وامه‌كانمان توانیمان چوار كه‌سی تر له كوردانی ئێزدی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكه‌ین و، به سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه ناو كه‌سوكاری خۆیان له شاری دهۆك كه پێك هاتوون له ئافره‌تێك و 3 منداڵ."
(قایدی) گوتیشی: "ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی گوندی سهباحیهی سه‌ر به قه‌زای شنگالن و هه‌موو ڕێكاره‌كانیان بۆ ئه‌نجام درا و فۆرمیان بۆ دروست كرا و پشكنینی ته‌ندروستیشیان بۆ کرا."