التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
فرۆكهيێن ههڤپەیمانان تيرۆرستێن داعشێ ل بهرهيێ حەردان بۆردومان دكهن
ئێزديخان نيوز:
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپهیمانان لە میحوەری حەردان بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی داعش دەکەن و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت: "تونێلێکی داعش کە چەکی سووک و قورسی تێدابوو خاپوورکراوە".
عەمید شێرزاد رەمەزان، فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 14 ی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 20-8-2016 فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە گوندی هەلومە لە میحوەری حەردان بۆردوومانکرد و لە بۆردوومانەکەدا تونێلێک و ئۆتۆمبێلێکی داعش، کە چەکی قورسی بەسەرەوەبوو خاپوورکراون و تێکشکێندراون، هاوکات سەرجەم چەکدارەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە کوژراون".
عەمید شێرزاد رەمەزان گوتی: "لەو بنکەیەی داعشەوە رۆژانە بۆردوومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرا، بۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکەکەی داعش خاپوورکرا".
ژێدهر:رووداو- هەولێر