نە پەرلەمانتارێکی کوردی ئێزدی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال، گوشار بخەنە سەر حکوومەتی عێراق.
رۆژی شەممە 20ـی ئابی 2016، ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەستی پێنەکردووە و ”هیچ پلانێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە دانەنراوە“.
ڤیان دەخیل داوایلە هەرسێ لایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە گوشار بخەنە سەر حکوومەتی عێراق، تاوەکو پلانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال دابنێت.
ئەو ژنە پەرلەمانتارە پییوایە دانانی پلانێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەبێتە هۆکارێک بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی شنگال بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان؛
رۆژی 10ـی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعش لە خاکی سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و شکستیان بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا هێنا و شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوایان داگیر کرد.
چەکدارانی داعش رۆژی 3ـی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر شاری شنگال، کە لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و شارێکی کوردستانییە و دانیشتووانەکەی لە مەسیحی، موسڵمان و زۆرینەی ئێزدی پێک دێت.
رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، دوای ئۆپەراسیۆنێکی دوو رۆژیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بارزانی لەسەر چیای شنگال، رزگار کردنەوەی شارەکەی راگەیاند.
ژێدهر:باسنيۆز