ش سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دهڵێ، 15ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ئامادەکاری بۆ ھاتنی ئاوارەکانی مووسڵ تەرخان کراوە، جیا لهوهیش ملیارێک دینار بهسهر کچ و ژنانی رزگاربووی دەستی داعشدا دابەش دەکرێت.
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئەنجام دا، تێیدا 5ملیار دینار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان کرا و 5ملیار دیناری دیکە بۆ ئەو ئاوارانەی پێشبینی دهكرێ لە مووسڵهوه ڕابکەن، 5ملیاری دیکەش بۆ دروستکردنی کەمپ بۆ ئاوارەکان لە سنووری شنگال، کۆی ئەو پارەیەیش تهرخان دهكرێ دەکاتە 15ملیار دینار.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لەئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، ملیارێکی دیکەش تەرخان کراوە بۆ ئهو کچ و ژنانهی له چنگ داعش رزگار کراون، بڕیاریش وایە لە چەند رۆژی دابێ دەست بەدابەشکردنی بکرێت.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای رزگارکردنی شنگال 205ملیۆن دینار لەلایەن ئەنجوومەنهوه بۆ شارەوانییەکان تەرخان کراوە، ھەندێک پێداویستییش بۆ قایمقامیەت دابین كرا تا پرۆژەیەکی گەورەی کارەبا لە عوینات راکێشراوە، کەلوپەلیش لە کەرکووک و موسەییهب گواستراوەتەوە بۆ لای ئێمە کە تێچووی پڕۆژەکە11ملیاردیناره و سێ ملیار بۆ جێبەجێکردنیەتی، کە ئەمەش دهبێ به قهرز بەسەر پارێزگای مووسڵهوه.
باسی لەوەشکرد، چوار ملیاری دیکە لە بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان بۆ ئاوارەکانی شنگال تەرخان کراوە.
(چەتۆ) گوتیشی، کەمپێک لە مەخموور دروست کراوە و ئەوانەی دیکەش بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم دروست دەکرێن، بۆئەو ئاوارانەی لەکاتی پرۆسهی رزگارکردنی مووسڵ رادەکەن.