دژە تیرۆرا کوردستانێ ژن و زارۆكه‌كێ ئێزدى ل حەویجە رزگارکرن

ئێزديخان نيوز:
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە 48 کاژێری خایاندووە، دژە تیرۆری کوردستان ژنێک و منداڵێکی کوردی ئێزدییان لە حەویجە رزگارکرد.

سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند ''هێزێكی تایبەتی دژە تیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-8-2016  توانیان ژن و منداڵێک کە کوردی ئێزدی-ن لە قەزای حەویجە لە باشووری کەرکووک رزگاربکەن''.

ئەو سەرچاوەیە گوتی ''ئۆپەراسیۆنەکە 48 کاژێری خایاندووە و هێزەکانی دژە تیرۆر بە تەنیا ئەو ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە، هیچ هێزێکی دیکە نە ئەمریکی و نە عێراقی بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە نەبوونە''.

ئەمە جاری یەکەم نییە هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لەنێو جەرگەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن، لە ماوەی پێشوو کۆمەڵێ زیندانیان رزگارکرد و چەند بارمتەیەکشیان لە دەست چەکدارانی داعش دەرهێناوە.

ژێده‌ر:رووداو

المشاركات الشائعة