ل شێخان كچه‌كا ئێزدى بێ سه‌رو شوێنه‌

ئێزديخان نيوز: 
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ، له‌ شارۆچكه‌ی شێخانی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌ ماڵ ده‌رچووه‌ و بێسه‌روشوێنه‌، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن "كه‌سێكی عه‌ره‌ب، کە خه‌ڵكی به‌سرایە، رفاندوویه‌تی".

میدیا حزیر میرزا، ناوی ئه‌و كچە‌ كوردە ئێزدیەی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شێخانه. بەگوتەی کەسوکارەکەی "کچەکە‌ رفێنراوە بۆ هه‌ولێر و دوای ئه‌وه‌ نازانرێت بۆ كوێ روویشتوون".

زوهێر بیبو، یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری میدیا بۆ رووداو دەڵێت "كاژێر 3:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 22-8-2016 له‌ ماڵ چووەته‌ ده‌رێ و ئیدی دیارنه‌ماوه‌".

زوهێر گوتی "زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی عه‌ره‌ب، کە خه‌ڵكی به‌سرایە به‌هۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، دوای ئەوەی كوڕه‌كە هاتووه‌ به‌دوایدا و له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تی".

زوهێر زوهێر بیبو دەڵێت "گۆمانمان هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی كچه‌كه‌ بفرۆشێت یاخود بۆ كاری نه‌شیاو به‌كاریبهێنێت". 

كەسوكارەكەی داوا دەكەن، هه‌ركه‌سێك گومان له‌ كه‌سێك هەیە، یان له‌ شوێنێك بینویەتی ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییەكان بكاته‌وه‌.

سەرچاوەیەک له‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "راسته‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ تۆماركراوه ‌و کچێک ماوەی چەند رۆژێکە دیار نەماوە، بەڵام ناتوانین زانیاری زیاتر لەبەر هەندێک هۆکار ئاشکرا بکەین".
ژێده‌ر:رووداو - دهۆک

المشاركات الشائعة