به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زای شنگال روونی كرده‌وه، زانیاری هه‌یه كه هه‌ندێك خێزان له شنگاله‌وه جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ڤه‌ری سنوونێ و كۆمه‌ڵگاكانی سه‌ر به‌وێ، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌وێ له سه‌ر موڵكی خۆیان ماونه‌ته‌وه، منداڵانی ته‌مه‌ن 15 ساڵانی ئه‌وان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و بردوویانن بۆ سه‌ربازگه‌ی مه‌شق.
قاسم سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی قه‌زای شنگال گوتی، پتر له 100 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال، لێ له‌به‌ر ره‌وشی سیاسی و هه‌بوونی چه‌ندین هێزی چه‌كدار له شنگال، به تایبه‌تی هه‌بوونی (په‌كه‌كه) به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌نێو گوند و كۆمه‌ڵگاكانی ناحیه‌ی سنوونێ و شنگال، جارێكی دی ئه‌و خێزانانه شنگالیان جێ هێشتووه و ئێستا ته‌نیا 40 خێزانیان له‌نێو شنگالدا ماونه‌ته‌وه.
سمۆ راشی گه‌یاند: ”پێشتر خه‌ڵك به خۆشییه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، لێ ره‌وشی سیاسیی شنگال بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان نه‌توانن له شنگال بژین. هه‌ڵبه‌ت گه‌لێ هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن، كه هاووڵاتیان به هۆیانه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵام هۆی هه‌ره به‌رچاو هه‌بوونی گرووپی جیاجیای سیاسی و چه‌كداره له شاره‌كه‌دا“.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال روونی كرده‌وه، ئوتومبیلی جام ڕه‌ش و بێ ژماره هه‌موو سه‌ر به (په‌كه‌كه)ن، به‌رده‌وام كێشه بۆ خه‌ڵكی شنگال دروست ده‌كه‌ن.
وه‌سۆ خودێدا، دایكی (ساهیر حه‌یده‌ری)یه، كه هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵانه و چووه‌ته نێو ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال (یه‌په‌شه)وه، كه هێزێكی سه‌ر به (په‌كه‌كه)یه له شنگال، ئه‌و دایكه ده‌ڵێت: ئێمه داوامان كردووه منداڵه‌كه‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری خۆی. ئه‌و رۆژانه ده‌چووه سه‌ر كاره‌كه‌ی تا بژێوییهك بۆ خێزانه‌كه‌ی په‌یدا بكات. كاتێك رۆیشت ئێمه پێمان نه‌زانی، خه‌ڵكی رۆژێكیان گوتیان: كوانێ منداڵه‌كه‌تان؟ ئێمه‌ش گوتمان: كوڕه‌كه‌مان بۆ سه‌ر كار چووه. كه‌چی كاتێ ئێمه سۆراغمان كرد، ده‌ركه‌وت ئه‌و بۆ سه‌ر كار نه‌چووه، به‌ڵكوو چووه بۆ چیای شنگال.
ئه‌و دایكه ده‌شڵێ: ئێمه زۆر ترساین، نه‌مازانی چی به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ماندا هاتووه. ئێمه هه‌موو له ماڵێ گه‌لێ بۆی گریاین و ترساین، چونكه ئێمه هیچ شتێكمان له‌باره‌ی چاره‌نووسییه‌وه نه‌ده‌زانی، باوكی هه‌موو لایه‌كی ئاگادار كرده‌وه. به‌دواداچوون كرا، ماوه‌ی 20 رۆژ هیچ شتێكمان له‌باره‌ی (ساهیر)ه‌وه نه‌زانی. ئێستاش ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باوكی له شنگال چاوه‌ڕوانی دیتنی كوڕه‌كه‌یه‌تی. پاش ئه‌وه‌ی ساهیر مه‌شقی سه‌ربازیی ته‌واو كرد، بۆ باره‌گای یه‌په‌شه ره‌وانه كرا، ئیدی تازه به تازه باوكی به دیتنی كوڕه‌كه‌ی شاد بوو.
وه‌سۆ خودێدا گوتیشی: "من به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ ساهیری كوڕم كرد، من گه‌لێ پرسیارم لێ كرد، گوتم تۆ له كوێی؟ ئه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ی گوت: دایه منیان خه‌ڵه‌تاند. ئیدی ئێمه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وین. ئه‌وه چل رۆژه رۆیشتووه. ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ی بردوویه‌تی هیچمان پێ ناڵێت. ئێمه پێی ده‌ڵێین: تۆ چۆن چووی، بۆچی چووی؟ ته‌نیا وڵامی ئه‌وه‌یه: من خه‌ڵه‌تام. پاشان ده‌ست به گریان ده‌كات. ئێمه ده‌مانه‌وێ منداڵه‌كه‌م بگێڕنه‌وه، ئێمه نامانه‌وێ منداڵانی ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن، بێ ره‌زامه‌ندیی دایك و باوكیان سه‌ربه‌خۆ بچن. ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی خۆی پێكه‌وه چوون. وه‌ڵڵا ئه‌وان ناتوانن ئه‌رك بگرنه ئه‌ستۆ و چه‌ك هه‌ڵگرن. زه‌حمه‌ته منداڵ چه‌ك هه‌ڵگرێت. ئه‌وه چل رۆژه له خه‌می كوڕه‌كه‌م خه‌و ناچێته چاوم، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌خۆشم.
مه‌جرووم عومه‌ر رای گه‌یاند، ئه‌وه نزیكه‌ی دوو مانگه منداڵه 15 ساڵانه‌كه‌یان) له ماڵ ده‌رچووه و چووه‌ته ناو (یه‌په‌شه) و به‌رخودانی شنگال.
مه‌جرووم ئاشكرای كرد: ”ئێواره‌یه‌ك كوڕه‌كه‌م هاته ماڵ و گوتی: سبه‌ی ده‌چمه سه‌ر كار، رۆژی به 8 هه‌زار دینار. ئێمه‌ش گوتمان: زۆر باشه، بڕۆ بۆ خۆت كاری رۆژانه بكه. سبه‌ی سه‌عات 3ی به‌ره‌به‌یان له خه‌و هه‌ستا و چووه سه‌ر كار. بۆ به‌یانی ده‌وروبه‌ری 10ی به‌یانی ده‌نگوباسمان پێ گه‌یشت و گوتیان، منداڵه‌كه‌تان چووه‌ته شنگال. باشه كێ بردوویه‌تی؟ ئێمه نازانین. ئه‌وه 300 هه‌زار دینارم قه‌رز كردووه، له رێی گه‌ڕان به دوای منداڵه‌كه‌م خه‌رجم كردووه. پاش ئه‌وه‌ی دیتمه‌وه، گوتیان: هه‌تا مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ته‌واو نه‌كات، رێ ناده‌ین له‌گه‌ڵ خۆتان بیبه‌ن. ئێمه به نیاز بووین رزگاری بكه‌ین و بیگێڕینه‌وه ماڵی خۆمان. به‌ڵام پێ ناچێ جارێكی تر بێته‌وه“.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، منداڵانی ئێمه‌یان بۆ قه‌ندیل نه‌بردووه، به‌ڵكوو بۆ چیای شنگالیان بردوون. بۆیه ئێمه داوامان له قه‌ندیل نه‌كردووه منداڵه‌كه‌ی خۆمان رزگار بكه‌ین. به گوێره‌ی زانیاریی ئێمه، ئه‌وان له‌نێو (یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال)دان. ئێمه نازانین ئه‌مانه كێن، یه‌په‌شه كێن! ئێمه داوا ده‌كه‌ین منداڵه‌كانمان به سه‌لامه‌تی بگڕێنه‌وه ماڵی خۆیان. داوا ده‌كه‌ین له گه‌ڕانه‌وه‌دا هاوكاری بكرێن، چونكه ئه‌وان منداڵن و هیچ نازانین.
مه‌جرووم عومه‌ر گوتی: منداڵانی ئێمه له خانه‌سۆر مه‌شقیان پێ ده‌كرێت. پاش ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان ته‌واو ده‌كه‌ن، ره‌وانه‌ی باره‌گاكانیان ده‌كه‌ن له شنگال. ئه‌و منداڵانه ناتوانن ئێشك بگرن، بۆیه كاری به‌رده‌ستییان پێ ده‌كه‌ن.
له‌نێو شنگالیاندا زۆر خێزان و دایك و بابی دی هه‌ن، منداڵه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه رفێنراون، به‌ڵام نا‌وێرن بۆ میدیاكان قسه بكه‌ن.
ژێده‌ر:باسنيۆز