وه‌لاته‌كێ ئه‌وروپى ده‌ست ب وه‌رگرتنا په‌نابه‌رێن ئێزدی كر

ئێزديخان نيوز:
ئانا گۆمیز، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، رایگەیاند: "پورتوگال ئامادەیی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی 470 پەناخوازی ئێزیدی کە ئێستا لە یۆنانن".

گۆمیز جەختی لەوەش کردەوە کە، کوردانی ئێزیدی تووشی کوشتن و ستەمی زۆر هاتوون بەدەست داعشەوە، بۆیە حکوومەتی لشبۆنە ئامادەیە هەزاران هاوڵاتی دیکەی ئێزیدی وەربگرێت.

پێشتر، پورتوگال بەڵێنی وەرگرتنی 10 هەزار پەناخوازی دابوو، کەدوو ئەوەندەی ئەو رێژەیە کە یەکێتی ئەوروپا بۆی دیار کردبوو، بەڵام تاکوو ئێستا تەنها 452 پەناخواز گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ژێده‌ر:K24 - ھەولێر

المشاركات الشائعة