ئەمریکا كۆمكوژيا ئێزديان ب جينۆسايد ناساند

ئێزديخان نيوز:
 قائمقامی قەزای شنگال دەڵێت، سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو و بەڵێنیان دا كه‌ کۆمەڵکوژی شنگال بەجینۆساید دەناسێنن و لەھاوکاریەکانیشیان  بۆ عێراق شنگال تایبەت مەندی هه‌بێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی.


(مەحما خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەردانی شانده‌كه‌مان بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکەوتووبوو و بەڵێنیان پێداین کە ھاوکاریمان بکەن.


(خەلیل) گوتیشی: "حکوومەتی ئەمەریکا بەڵێنی دا له‌ھاوکاریەکانیان بۆ عێراق، شنگال تایبەت مەندی دەبێت بۆ ئەوەی ئاوەدانبکرێتەوە، ھەمووانیش جەختیان لەوەکردەوە کە کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی جینۆسایدە و ھیچ ھێزێک نییە باس لەوەبکات جینۆساید نیە.


پێوه‌ست به‌ زیاتر هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش (مه‌حما خه‌لیل) گوتی: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لەوەکرد كه‌ پشتگیری و ھاوکاری ھێزی پێشمەرگە دەکەن، لەبەر ئەوەی خەڵکی کوردستان و کەمنەتەوەکان دەپارێزێت لەتیرۆرستانی داعش.


قائمقامی قەزای شنگال ده‌شڵێت، داوامان کرد ئەو کۆنفرانسەی لەبارەی شنگاله‌وه‌ بڕیارە سازبدرێت لەھەرێمی کوردستان بێت، ئەوانیش لاریان نەبوو.

المشاركات الشائعة