حه‌نان ئێستا له‌نێو كه‌سوكاریدایه له شاری دهۆكی كوردستان، ئه‌و له ته‌مه‌نی 28 ساڵیدایه، بۆ (باس)ی ده‌گێرێته‌وه: ”داعش هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی منی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له ته‌له‌عفه‌ر ئێمه‌یان له یه‌كدی جودا كرده‌وه. پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له ته‌له‌عفه‌ر ماینه‌وه، تیرۆریستانی داعش گه‌لێ كچی ئێمه‌یان به‌ره‌و مووسڵ برد، له‌وێش ئێمه‌یان به‌سه‌ر ئه‌میره‌كانی خۆیاندا دابه‌ش كرد“.
حه‌نان، نه‌یویست ناوی باوكی ئاشكرا بكات، به (باس)ی گوت: "تا ئێستا باب و براكانم له ده‌ستی داعشدان، ده‌ترسم ناویان بهێنم و تیرۆریستان ئه‌وان بكوژن."
حه‌نان چیرۆكی تراژیدیای به‌شێك له كچانی رووسووری ئێزدی، به‌م جۆره ده‌گێڕێته‌وه: ”رۆژێكیان به دره‌نگی شه‌وێ، تیرۆریستان 350 كچی ئێزدییان به ئوتومبیل له مووسڵه‌وه به‌ره‌و سووریا ره‌وانه كرد. ئێمه‌یان برده شاری ره‌ققه، له‌وێش ئێمه‌یان به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا دابه‌ش كرد“.
حه‌نان له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیا ویژدانهه‌ژێن و نامرۆڤانه‌یه‌ی داعشدا، گوتی: ”من و هه‌ندێ كچی دیكه‌یان برده منبج، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له منبج ماینه‌وه، شه‌وێكیان له سه‌عات 3ی به‌ره‌به‌یان، به جلكی ره‌شی تیرۆریستانه‌وه، توانیم ته‌له‌فۆنم چنگ بكه‌وێ و پێوه‌ندی به كه‌سوكارمه‌وه بكه‌م. ئیدی ئه‌وانیش توانییان كه‌سێك ره‌وانه‌ی لای من بكه‌ن. له رێی ئه‌و كه‌سه‌وه، به قاچاخ منی له منبج ده‌رباز كرد و گه‌یاندمییه‌وه كوردستان“.
ئێستا حه‌نان له كه‌مپی خانكێ، سه‌ر به قه‌زای سێمێل له پارێزگای دهۆك گیرساوه‌ته‌وه. ئه‌و كه له ده‌ستی ره‌شی دڕنده‌كانی داعش رزگاری بووه، له خه‌می ئه‌وه‌دایه كه تا ئێستا باب و براكانی له ژێر چنگی ره‌شی داعشی دڕنده‌دان. حه‌نان ده‌ڵێ: "شه‌و و رۆژ ئۆقره‌م نییه، ئارام ناگرم، هه‌ست به ئازار و دڵ‌برینداری ده‌كه‌م، به تایبه‌تی كاتێ گوێم له ناوی تیرۆریستان ده‌بێت، ترسێكی كوشنده دڵم داده‌گرێت، چونكه داعش سووكایه‌تیی زۆر و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی بێ سنووریان دام، هه‌موو شێوازێكی دڕندانه‌ی دوور له سۆزی مرۆڤایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئێمه به‌كار هێنا. ئه‌وان دڕنده بوون دڕنده. مێشك تاریك و به ره‌فتار گورگی هار بوون."
حه‌نان، ئه‌و كچه كورده‌ی له ده‌ستی ره‌شی داعش رزگاری بووه، ئاشكرای كرد، گه‌لێ كچی ئێزدیی خه‌ڵكی شنگال له منبجدا هه‌ن، به‌ڵام تیرۆریستان هیچ كاتێك بواریان پێ نه‌ده‌داین له خانووه‌كان ده‌ربچین، ئه‌وان هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ كچانی دیلی ئێزدی گه‌لێك توندوتیژ بوون، به‌رده‌وام پێیان ده‌گوتین ئێوه كافرن، هه‌مووتان له‌ناو ده‌به‌ین.
ئه‌و زیاتر گوتی: ”من له منبجه‌وه تا گه‌یشتمه‌وه پارێزگای دهۆك، بڕی 20 هه‌زار دۆلارم لێ خه‌رج كراوه، به راستی كه‌سوكاری من هه‌موو ئه‌و گوژمه پاره زۆره‌یان قه‌رز كردووه، ئنجا بۆ رزگاركردنی من خه‌رجیان كردووه تا توانییان من رزگار بكه‌ن. داوا له رێكخراوه‌كان و حكوومه‌ت ده‌كه‌م، هاوكاریی كچ و ژن و منداڵانی رفێندرا‌و بكه‌ن، هه‌تا بتوانن خۆیان له ده‌ستی ره‌ش و نه‌گریسی داعش رزگار بكه‌ن.
پێوه‌ند به‌م پرسه، حوسێن كور‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوان له دهۆك روونی كرده‌وه، هه‌تا ئێستا 2593 كچ و ژن و منداڵ و پیاو له ده‌ست داعش رزگار كراون، هه‌مووشیان هاوكاریی دارایی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تیان وه‌رگرتووه.
وه‌ك (كور‌و) گوتی: ئه‌وانه‌ی تا ئێستا رزگار كراون، 326 پیاو، 937 كچ و ژن، له‌گه‌ڵ 659 منداڵی مێ و 671 منداڵی نێرینه‌ن. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری رفێندراوان ئاشكرای كرد، بێ له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌تا ئێستا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عیراق و رێكخراوه‌كان، له‌م رووه‌وه هیچ هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
هه‌ر كه‌سێك له رێی نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوانه‌وه رزگاری بێت، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو خه‌رجییه‌كی ئه‌و كه‌سه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ژێده‌ر:باسنيۆز