نایف جاسو موختاری گوندی كۆچ‌و بۆ (باس)ی روون كرده‌وه، به‌رله‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر گوندی كۆچ‌و، دوو كیلۆمه‌تر له گونده‌وه دوور بوون، هه‌موو خه‌ڵكی گونده‌كه له كۆشكه‌كه‌ی ئێمه‌دا كۆ كرانه‌وه، ئیدی ئه‌وكات ئێمه زانیمان كه چاره‌نووسی هه‌موو خه‌ڵكی گونده‌كه به‌ره‌و یه‌ك جێ ده‌چێت، جا بۆیه داوا كرا، ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌نێوانی دوو كه‌سدا هه‌بێت، پێویسته ئه‌و ناكۆكییه نه‌مێنێت و گه‌ردنی یه‌كدی ئازا بكه‌ن. خه‌ڵكی گوند هه‌موو بوونه یه‌ك ده‌ست، هه‌ر بۆیه كه تیرۆر هات هه‌مووانی پێكه‌وه گرت. به راستی تیرۆریستانی داعش به چه‌كی قورسی سوپای عیراق هێرشیان كرده شنگال، خه‌ڵكی شنگالیش چه‌كی قورسیان پێ نه‌بوو.
موختاری گوندی كۆچ‌و ئاشكرای كرد، كه‌ركووك دڵی كوردستانه، شنگال هێمای كوردستانه، كۆچوش هێمای شنگاله. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گوندی كۆچودا هات، هیچ كاتێك له‌بیر ناكرێت، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی گونده‌كه بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ ئابڵووقه دران له‌نێو ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی عیراق هیچیان نه‌كرد. نه‌ك جارێك، سه‌د جار هاواری گوندی كۆچ‌و گه‌یشته حكوومه‌تی عیراق، له‌و كاته‌ی كه گونده‌كه ئابڵووقه درا بوو، لێ حكوومه‌تی عیراق خۆی بێ ده‌نگ كرد.
ده‌رباره‌ی رزگاركردنی رفێندراوان، موختاری گوندی كۆچ‌و گوتی: "له‌به‌ر نه‌بوونی پاره، ئێمه وه‌ك پێویست نه‌مانتوانی خه‌ڵكی خۆمان رزگار بكه‌ین. له رێی نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوانه‌وه، هه‌تا ئێستا گه‌لێك هاووڵاتی رزگار كراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێت، ژماره‌یه‌كی زۆرتر له رفێندراوان رزگار ده‌كه‌ین، چونكه تیرۆریستانی داعش ئه‌وانه‌ی رفێندراون به زه‌بری پاره ئازادیان ده‌كه‌ن، خه‌ڵكیش هه‌ژارن و ناتوانن كه‌سوكاری خۆیان رزگار بكه‌ن. ئێمه داوا ده‌كه‌ین پاره‌یه‌كی باش بۆ نووسینگه‌ی كاروباری رفێندراوان دابین بكرێت."
ئه‌و گوتیشی: "هه‌ندێ خێزانی گوندی كۆچ‌و هیچ كه‌سێكی ساغیان له ژیاندا نه‌ماوه، هه‌ندێك خێزانیش ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان ماوه، هه‌ندێك خێزانیش دوو كه‌سیان ماوه."
نایف جاسو، هه‌روه‌ها گوتی: گوندی كۆچ‌و له 220 خێزان پێك ده‌هات، به گوێره‌ی پسووله‌ی خۆراك ئه‌وان بووبوونه پتر له 1700 كه‌س، له كاره‌ساتی شنگال له ئابی ساڵی 2014دا، تیرۆریستانی داعش هه‌موو خه‌ڵكی گوندی كۆچویان گرت، له ئه‌نجامدا سه‌دان كه‌سیان كوشت و رفاند، هه‌تا ئێستا گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی گوندی كۆچ‌و هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه، هێشتا پتر له 500 هاووڵاتیی گوندی كۆچ‌و دیار نین.
موختاری گوندی كۆچ‌و ئاشكرای كرد، 19 كه‌سی گوندی كۆچ‌و له بن لاشه‌ی كوژراوه‌كان رزگار بوون، هه‌ر له رۆژی له نه‌خۆشخانه ده‌رچوونمانه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ، بۆ سوێند یه‌ك رێكخراو هاوكاریی نه‌كردووین.
نایف جاسو روونی كرده‌وه، له ئاماده‌یی پیشه‌سازیی شنگال، له گۆمی ماسیان، ده‌وروبه‌ری 480 كچ و ژنی گوندی كۆچ‌و پێكه‌وه كوژراون و خراونه‌ته ژێر خاكه‌وه.
جه‌سۆ گوتیشی: ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی به هه‌موو توانایه‌كی خۆیه‌وه هاوكار بوو، سه‌رۆك بارزانی شه‌و و رۆژی پێكه‌وه گرێ دا، هه‌تا سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕی ئازادگردنی شنگالی كرد.
ژێده‌ر:باسنيۆز