هێزه‌كا ئێزدی ل 3 هه‌يڤان دا 100 تيرۆرستێن داعشێ كوشتينه‌

ئێزديخان نيوز:
هێزێكی ئێزیدی و عەرەبی كە لە 1500 چەكدار پێكهاتوون، رایگەیاند لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا پتر لە 100 داعشیان لەنێوان شاری موسڵ و شاری رەقەی سووریادا كوشتووە.


هێزە ئێزیدی و عەرەبیەكە بە "مەدا پرێسی"ی راگەیاندووە كە رێگەیان لەوەش گرتووە چەكدارەكان لە رەقەوە بگەنە موسڵ. هاوكات دووپاتیان كردەوە بەشداری لە رزگاركردنی موسڵیشدا دەكەن.


عەبدولڕەحیم شەممەری فەرماندەی ئەو هێزە گوتی هێزەكەی لە 1500 چەكدار پێكدێت، بەشی زۆریان عەرەبی سونەن شان بە شانی ژمارەیەك ئێزیدی ئەركیان چاودێریكردنی رێگەی نێوان موسڵ و رەقەیە و لەو ماوەیەدا 103 تیرۆریستی داعشیان كوشتووە و نەیانهێشتووە چەكدارانی داعش لە رەقەوە بگەنە موسڵ و لە ناوچەی بەعاج و مووسڵەوە بەشداری لە رزگاركردنی شاری موسڵدا دەكەن. 

ژێده‌ر:باسنيۆز

المشاركات الشائعة