التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
سهرۆك بارزانى جهژنا كوردێن ئێزدى پيرۆز دكهت
ئێزديخان نيوز:
هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان جهژنی چارشهمبا سووری لە کوردانی ئێزدی پیرۆز کرد و رایگەیاند، "لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە."
دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە کوردانی ئێزدی:بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی سهری ساڵی ئێزدی، جهژنی چارشهمبا سوور، پیرۆزباییهكی گهرم له سهرجهم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی له كوردستان و جیهان دهكهم.
کوردی ئێزدی نموونەیەکی دیاری بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەکەمانن و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ قڕکردن و تواندنەوەیان، کوردی ئێزدی زۆر ئازایانە بەرگرییان لە ناسنامەی کوردایەتییان کرد و هیچ دوژمنێك نەیتوانیوە كوردانی ئێزیدی لەناو ببات و ناسنامەیان بسڕێتەوە.
پابەندبوونی ئەو ئازیزانە بە ناسنامەی کوردایەتی و ئاینییان چەکێکی بەهێز بوو کە تەنانەت دڵڕەقی و دڕندەیی و هەموو کارە نامرۆڤانەکانی تیرۆریستانی داعش لەکاتی داگیرکردنی دەڤەری شنگال، نەیانتوانی ئیرادەی ئەو بەشە ئازیزەی گەلەکەمان تێکبشکێت.
لە هەڵمەتی ئازادکردنەوەی شنگالیش لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانەوە، کاتێک سەدان ڕۆڵەی کوردستان لە خانەقینەوە تا زاخۆ بە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتییەوە بۆ ئازادکردنەوەی دەڤەری شنگال خوێنی گەشیان ڕژایە سەر خاکی ئەو دڤەرە و شەهید بوون، خوێنێ ئەو شەهیدانە پەیامی ڕوون بوو و جارێکی تر کوردانی ئێزدی لەژێر ئاڵای کوردستاندا بە دۆست و دوژمنیان ڕاگەیاند کە ئەوان بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن.
لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە.
مەسعوود بارزانی
سهرۆكی ههرێمی كوردستان
19/4/2016