جهژنا سهرێ سالێ يا ئێزديان/عهبدولقههار ههولێرى/هۆلهندا
ئێزديخان نيوز:عهبدولقههار ههولێرى/هۆلهندا
ساڵانە ئێزدییەكان
چەندین جەژنیان هەیە، یەكێك لەو جەژنانە جەژنی خدر لیاس ئەزیدیە،ئەوەی ناوی خدر
لیاس پێش ئەو جەژنە دەبێت سێ ڕۆژ لەسەر یەك بە ڕۆژوو بن تا ئێوارە و نابێت هیچ
بخۆن، بۆ ڕۆژی هەینی دەیكەنە جەژن، مانای ئەو جەژنە ئەوەیە كە ڕۆژ کورت دەبێت و
شەو درێژ دەبێت، لەو جەژنە دا ئێزدییەكان چرا هەڵدەكەن. لە ئایینی ئێزدییەكاندا
پێنج جەژن هەن، كە بریتین لە جەژنەكانی چلەی هاوین، چلەی زستان، جەژنی جەمایێ، كە
دەكەوێتە 6ـی مانگی 10 و جەژنی ، لە هەردوو جەژنی چلەی هاوین و زستاندا پیاوی
ئاینی ئێزدییەكان 40 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و دواتریش دەیكەن بە جەژن. هەروەها لە
ئایینی ئێزدییەكاندا شەوی بەرات و قەدر هەیە و جەژنی ڕۆژی یەزدییانیش یەک رۆژە و
جەژنی سەری ساڵیش ، كە یەكەم چوارشەممەی مانگی نیسانە، بە دەسپێکی سەری ساڵی نوێی
ئێزدییەكان هەژمار دەكرێت.
بۆیە بەباشمانزانی بۆچوونی،نایف ڕەشۆ، بەرپرسی ماڵپەڕی
هەکارنت لەوبارەیەوە بزانین ،ئەویش لەبارەی جەژنی سەری ساڵی بەم شێوەیە بۆمان دوا؛
ئێزدییەكان هەموو ساڵێک ،لەیەکەم چوارشەمەی مانگی نیساندا بەرۆژمێری خۆرهەڵاتی
،کە13 رۆژی فەرقە لەگەڵ رۆژمێری غەربی دا،یەزیدیەکان هەڵدەستن بە پیرۆزکردنی ئەو جەژنە
،بەوەی کە زەوی ناکێڵن ودارنابڕنەوەو هاوسەرگری ناکەن ،لەمانگی نیساندا ،بۆ
هەریەکێک لەوقەدەغەکراوانە بەپێی میسۆلۆژیای ئێزدییەكان شێکردنەوەی جیاوازی هەیە.
ئێزدییەكان باوەڕیان وایە کە ئایینەکەیان کۆنترین ئایینەو سروشتی جەژنەکانیان
هەموو پابەندە بەسروشت و( ئاو هەواو رۆژ و ئاخ)،وەدبێت هەموو ئێزدییەكان ئاخ لە
ناو ماڵیاندا هەبێت(بەرات) .
جەژنی سەری ساڵی تازەی ئێزدییەكانە و ،هۆکاری
قەدەغەکردنی هاوسەرگری لەمانگی نیساندا ،بۆ ئەوەیە کە مانگی نیسان خۆی لەبوک دەچیت
و جوانی سروشت و گوڵ،بۆیە ناکرێک هاوبەشێک بۆ ئەو جوانی یە دروست بکرێت ،هەروەها
نابێت دارببڕیت و زەوی بکێڵرێت و ،چونکە جوانی ئەو سروشتە دەشێوێنرێت. شوێن
کەوتوانی ئایینی ئێزدی بەپێی سەرژمێرێکی نافەرمی دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن کەس ،لە
هەرێمی کوردستان و لەسەر دوو پارێزگا دابەش کراون دهۆک و موسڵ و.وەچەند شارێکی تری
کەزۆرینەیان کوردن ،لەتورکیاو سوریا ،لەچەند ووڵاتێکی وەک،روسیا وئازەرباینجان
وئەرمینیاو جۆرجیاو ڕەوەندێکی زۆر لە ئەوروپا. خێزانە ئێزدییەكان لەمانگی نیساندا
خۆیان ئامادەدەکەن بۆ جەژنی سەری ساڵ ،کە شەوی سێ شەمەی یەکەم ین هەفتەی مانگی
نیسان دەکات ،لەوشەوەدا ،کەبۆبەیانی چوارشەمە جەژنە ،خەریکی خۆ ئامادەکردن
،بەدروستکردنی کولێرە بەرۆن چەور دەکەن پێش ئەوەی بی برژێنن و بەسەر خێزانەکاندا و
هەژاراندا دابەشی بکەن و بیبەن بۆ سەر قەبری مردوان ،ئەو کولێرەیەش ناوی
(ساوکە)،هەروەها لەرۆژی سێ شەمەدا هەموو خێزانێک چەپکێک گوڵی نیسان کەپێی دەڵێن
براکانی نەعمان،لەگەڵ هێلکەی ڕەنگکراو ،لەبەردەم ماڵەکانیاندا دایدەنێن ،ئەوەش
بەمانای هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە ،لەگەڵ سەردانی کردنی گۆری مردوان
،لەڕۆژی چوارشەمەدا وسەردانی کردنی ماڵەکان بەبۆنەی چەژنی سەری ساڵی.
پیری
ئێزدییەكان بەرلەمانگی نیسان کەمێک خۆڵ دەهێنێت بۆپەرسگای لالش ،لەبەر ئەوەی
لەمانگی نیساندا حەرامە زەوی هەڵکۆڵی،یەو خۆڵەش بۆئەوەیە دەیکەن بەقوڕو هێلکەو
چەپکە گوڵی براکانی نعمان و هێلکە ڕەنگراوەکانی پێی هەڵدەواستن،وهەروها ئافرەتانی
مەر دۆشین دەچن بۆ لای شوانەکان بۆ جەژنە پیرۆزی و خواردن بۆیان دەبەن گۆپالی کەون
دەشکێنن و گۆپالی نوێ دەدەن پێیان،شوانەکان رێگا دەدەن بە بەرخەکان بۆ لای مەرەکان
تاکو تێروپر شیر بخۆن بە بۆنەی ساڵی نوێ.لەگەڵ ئەوەی لەوشەوەدا رێوڕەسمی ئایینی
تایبەت لەپەرستگای لالش لەلایەن بابەشێخی یەزیدیەکان سازدەکرێت و ئەو جەژنە پیرۆز
دەکرێت.لەهەرێمی کوردستانیش رۆژی سەری ساڵی ئێزدییەكان کراوەتە پشووی فەرمیی،
ئێزدییەكان بە ئاهەنگ گێران جەژنەکەیان بەڕێوە دەبەن.