وەزیرێ ناڤخۆيا هەرێما كوردستانێ: داخستنا کەمپێن ئاواران کارهكێ نا مرۆڤى یە
وەزیرێ ناڤخۆيا هەرێما كوردستانێ: داخستنا کەمپێن ئاواران کارهكێ نا مرۆڤى یە
ئاڤا نیوز:وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان نییە تا دڵنیا نەبێت لەوەی بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە تا 30ی تەمووزی ئەمساڵ کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنامەی "ئەگینزیانۆڤا"ی ئیتاڵی ڕاگەیاند: بڕیاری داخستنی کەمپەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هەڵەیە و ناتوانرێت وادەیەکی دیاریکراو بۆ داخستنی کەمپەکان دیاری بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 24 کەمپی ئاوارە هەن کە نزیکەی 35 بۆ 37 هەزار خێزانیان تێدا دەژین.
تعليقات