بنگه‌هێ لالش پرۆژەيه‌كێ نوو ڕادگه‌هينت

بنگه‌هێ لالش پرۆژەيه‌كێ نوو ڕادگه‌هينت 

باسنيوز:

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش ڕایگەیاند، بنکەکەیان دەستی بە نووسینی ئینسکلۆپیدیای نووسەرانی ئێزدی کردووە، ئەم پرۆژەیە یەکێکە لەو خاڵانەی لە بەرنامەی ستراتیژیی سێ ساڵەی بنکەکەدا ھاتووە.

سەعید جردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەم پرۆژەیە دەبێتە ھەنگاوێک بۆ ئەوەی ھەموو نووسەرانی ئێزدی لە ئینسکلۆپیدیایەکدا تۆمار بکەین، چونکە ئێزدییەکان نووسەری توانایان ھەیە و لە دیرزەمانەوە دەستیان بە نووسین و خوێندن کردووە.

گوتیشی: ''ئێستا زۆرینەی نووسەرانی ئێزدی ژیان و بەرھەمەکانیان بۆ بەشی لێکۆڵینەوەی بنکەکە دەنێرن و ئا ئێستا نزیکەی ١٥٠ نووسەر تۆمار کراون و بەردەوامیش دەبن لە نووسینەوەیان تاوەکوو زۆرترین ژمارەی نووسەران لە ئینسکلۆپیدیاکەدا جێگا بگرنەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة