مه‌سرور بارزانی زێده‌تر ژ 82 مليۆن ديناران بۆ هاتنوچوونا قوتابیێن شنگالێ خه‌رجكرن

 مه‌سرور بارزانی زێده‌تر ژ 82 مليۆن ديناران بۆ هاتنوچوونا قوتابیێن شنگالێ خه‌رجكرن
باسنيوز:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌ك پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ شه‌نگال خه‌رج ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/6/202، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ساڵانە بۆ پاڵپشتی قوتابیانی شنگال کە تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە دهۆک ئەنجام دەدەن بڕه‌ پاره‌یه‌ك خه‌رج ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی 82 ملیۆن و 50 هەزار دینار، بۆ خەرجیی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری، کە 745 قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە.

٭ ئەو قوتابییانەی کە گشت بابەتەکان لە پارێزگای دهۆک ئەنجام دەدەن، بۆ هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 120 هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

٭ ئەو قوتابییانەی یەک بابەت و دوو بابەت له‌ پارێزگای دهۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ن،بۆ هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی 50 هەزار دینار تەرخان کراوە.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاڵپشتی دارایی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ قوتابیانی شه‌نگال خەرج دەکرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة