ڕێڤه‌به‌رێ ناحیا خانكێ:26مليارديناربۆبجهئينانا پرۆژه‌يان هاتينه‌ دانان

ڕێڤه‌به‌رێ ناحیا خانكێ:26ملياردينار بۆ بجهئينانا پرۆژه‌يان هاتينه‌ دانان
ئێزديخان نيوز:
بەڕێوەبەری ناحیەی خانكێ ئاشكرای دەكات، دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بە ناحیەبوونی خانكێی دا، دەست بە كردنەوەی دامودەزگاكانی خزمەتگوزاری لە خانكێ كراوە و پلان دانراوە، كە بە گوژمەی 26 ملیار دینار پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ بكرێن.

زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانكێ بۆ (باسنیوز) راگەیاند: "لە رۆژی 13/6/2022 لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بەناحیەبوونی خانكێ درا، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی زیاتر بگەن بە هاووڵاتییان، ئێستا لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دهۆك و قایمقامی سێمێل بەشی چاككردنەوەی كارەبا لە خانكێ كراوەتەوە و كار بۆ كردنەوەی بەشی كشتوكاڵ و چاندنیش دەكرێت.''

گوتیشی: ''خانكێ شارەوانیی هەیە، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزارییش لە خانكێ جێبەجێ كراون و بەردەوام خزمەتی هاووڵاتییان دەكرێ، هەروەها دامودەزگاكانی تەناهی لە خانكێ هەن و 12 قوتابخانەشمان هەن، هەروەها باشترین بنكەی تەندروستی لە خانكێ كراوەتەوە و ئێستا لە خزمەتی هاووڵاتییاندایە.''

بەڕێوەبەری ناحیەی خانكێ راشیگەیاند: ”دوای ئەوەی خانكێ بووە بە ناحیە، پارچەزەوییەك دەستنیشان كراوە و كۆمەڵگایەكی ئیداریی هاوچەرخ لە خانكێ دروست دەكرێت و دامودەزگاكانی خانكێ هەموویان لە یەك شوێندا خزمەتی خەڵكەكەی دەكەن، ئەو بەش و بەڕێوەبەرایەتییانەی لە ناحیەكەمان نین، كار دەكەین بۆ ئەوەی بكرێنەوە، تیمێكیشمان چاودێریی ئاوی خانكێ دەكات و پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەمان هەیە و بەرگریی شارستانی و تیمێكی چاودێریكردن و پاراستنی دەغڵودانی جووتیارانیش رەوانەی خانكێ كراوە.''

زەردەشت شێخ شامۆ گوتیشی: "پلان بۆ ساڵی 2024 تا 2026، واتە بۆ ماوەی سێ ساڵ دانراوە، كە بە گوژمەی 26 ملیار و 350 ملیۆن دینار پرۆژە لە خانكێ جێبەجێ بكرێن، لەوانە دروستكردنی دوو قوتابخانە و شەقامی سووركای كۆن بۆ باختمێ تاوەكوو ئالووکا دروست بكرێ و رێگاكانی ناحیەی خانكێ هەموویان بە یەكەوە بگەیەنرێن و رووناكیی شەقامی سەرەکی چاك بكرێ، هەروەها رێگای خانکێ ھەر لە قەزای سێمیلێ تاوەكوو دەگاتە خانکێ بكرێ بە دووساید و بنكەی ئافرەت و لاوانیش بكرێتەوە.''

تعليقات

المشاركات الشائعة