جووتسایدێ شێخان بۆ پەرستگەها لالش دێ ئێته‌ دروستكرن

 جووتسایدێ شێخان بۆ پەرستگەها لالش دێ ئێته‌ دروستكرن  
ئێزديخان نيوز:


قایمقامی قەزای شێخان ڕایگەیاند، پڕۆژەی جووتسایدی سنووری قەزای شێخان دروست دەکرێت، ئەو پڕۆژەیە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ڕێگای ناوەرانیش دروست دەکرێت.

سه‌ردار یه‌حیا، قایمقامی شێخان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''لە دوو قۆناغدا پڕۆژەی جووتسایدی شێخان جێبەجێ دەکرێت، ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە واری ڕاگەیاندندایە و دەبێتە تەندەر و پاشان بەڵێندەر وەری دەگرێت و دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، ئەم پڕۆژەیە ئێستا لە پارێزگای دهۆک دێتە ڕاگەیاندن و دواتر قۆناغی دووەمی جووتسایدەکە جێبەجێ دەکرێت و پڕۆژەکە لە شێخانەوە بەرەو پەرستگەی لالش دروست دەکرێت.''

ئاشکرایشی کرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە شێخان جێبەجێ دەکات و دوای ئەوەی ڕێگاکە دەبێتە جووتساید زۆر ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان لە شێخانەوە بۆ پەرستگەی لالش دەکات.''

تعليقات

المشاركات الشائعة