مه‌حما خه‌ليل: تاکە چاره‌سەرى بۆ ئاساییکرنا ڕەوشا شنگالێ،ب جهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ يه

مه‌حما خه‌ليل: تاکە چاره‌سەرى بۆ ئاساییکرنا ڕەوشا شنگالێ،ب جهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ يه
شنگال -KDP.info- 

مەحما خەلیل، ئەندامی ئێزدیی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت، تا ئێستا شنگال لە مەینەتییەکانی ساڵی ٢٠١٤دایە، تاکە چارسەر بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال جیبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگالە.

جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە پەیامەکەیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش گوتی، شنگال بووەتە گۆڕەپانێک بۆ تێکدەران، لەو بارەیەوە مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەبووایە پلاسخارت پەیامەکەی ڕوونتر بووایە، چونکە هەموویان دەزانن کێ تێکدەرن و دەبووایە ناوی پەکەکە و ئەو هێزانەی بهێنایە''.

مەحما خەلیل گوتیشی: ''هەموو ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی عێراق هیچ سیادەیەکی نییە، شنگالییان بوونەتە قوربانیی ئەو هێزانەی ناشەرعی و نایاسایین، ئەمە ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی عێراقدایە کە ناتوانێت سەروەریی خاکەکەی بپارێزێت.''

ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە کە هێزی عێراق لە شنگال لاوازە و ''بینیمان لە پێکدادانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پەکەکەدا سەربازیكی عێراقی لەلایەن پەکەکەوە کوژرا، بەڵام دەبووایە پلاسخارت ئەمەی هەمووی ڕوون کردبایەتەوە، چونکە هەر حکوومەتی عێراقە مووچە و چەک بە پەکەکە دەدات و پەکەکەش خەلک دەکوژێت.''

تعليقات

المشاركات الشائعة