ئێزدى داخوازا پۆستهكێ ئەنجوومەنێ نوونەرێن عێراقێ دكەن
ئێزدى داخوازا پۆستهكێ ئەنجوومەنێ نوونەرێن عێراقێ دكەن
وشه:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە نوێنەری ئێزیدییەكانە ڕای دەگەیەنێت، داوامان كردووە كورسیی بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بدرێت بە ئێزیدییەكان.
وشه:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە نوێنەری ئێزیدییەكانە ڕای دەگەیەنێت، داوامان كردووە كورسیی بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بدرێت بە ئێزیدییەكان.
ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، گفتوگۆ دەكرێ بۆ دابەشكردنی سەرۆك لیژنەكان، بەپێی ڕێككەوتنی سیاسی و پێكهاتەكان، ئەو لیژنانە دابەش دەكرێن.
ئەمڕۆ سێشەم هەشتی شوبات، مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە نوێنەری ئێزیدییەكانە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پۆستی بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بنەمای پێكهاتەی ئاینی، دراوەتە برایانی مەسیحی، ئێمەش داوا دەكەین ئەو كورسییە بەتاڵەی بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق كە ماوەتەوە، بدرێتە پێكهاتەی ئێزیدییەكان.
زیاتر گوتی، پێدانی ئەو كورسییە بە پێكهاتەی ئێزیدییەكان، دەبێتە مایەی هاوكارییەك بۆ ستەمدیدەیی و رێزلێنانی ئێزیدییەكان، بۆیە بەفەرمی داوای ئەو كورسییەمان كردووە.
ئێزیدییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئێستە دوو كورسیی پەرلەمانیان هەیە، ئەوان كوردن، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی بەسەر ناوچەكەیان هاتووە لە ڕابردوودا، ئێستە بەردەوام چەوسێنراونەتەوە، چەندان جار كۆمەڵكوژ كراون، دواین جاریش لە ساڵی 2014 بوو كاتێك تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شنگال.
جێی ئاماژەیە دوێنێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار بەیدا خزری وەك بڕیاردەری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری كرد.
تعليقات