41 رووفاتێن دى يێن ئێزديان دێ ل گوندێ كۆچۆ ئێنه‌ ڤه‌شارتن

41 رووفاتێن دى يێن ئێزديان دێ ل گوندێ كۆچۆ ئێنه‌ ڤه‌شارتن

ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گۆڕەبەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، پشكنینی وەجبەی دووەمی رووفاتی كوردانی ئێزدی تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی داھاتوودا بگەرێندرێنەوە بۆ شنگال و لە مەراسیمێكی تایبەتدا بە خاك دەسپێردرێن.

سیروان جەلال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا رووفاتی ١٠٤ كوردی ئێزدی كە لە گۆڕەبەكۆمەڵەكانی شنگال دەرھێندرابوون و پشكنیان بۆ كرا، گەڕێندرانەوە بۆ شنگال و لە مەراسیمێكی شایستەدا بەخاك سپێردران، بڕیارە لە مانگی داھاتووشدا وەجبەی دووەمی رووفاتەكان بگەڕێندرێنەوە، كە ئەوانیش پشكنینیان تەواو بووە و ژمارەیان ٤١ رووفاتە.

جەلال گوتیشی، ئەو ٤١ رووفاتە پشكنینان تەواو بووە و بڕیارە لە بەغداوە بە فڕۆكە بھێندرێنەوە بۆ مووسڵ و دواتریش دەهێندرێنەوە شنگال و لە گوندی كۆچۆ لە مەراسیمێكی شایستەدا سپاردەی خاك دەكرێن، چونكە سەمپڵی ئێسك و هەروەها سەمپڵی خوێنی كەسوكاری شەھیدانیان بۆ كراوە، بۆیە كارەكان تەواو بوون و تەنھا ماوە رەوانە بكرێنەوە و بە خاك بسپێردرێن.

ناوبراو دەشڵێ، ئەو ٤١ روفاتەی دەگەڕێندرێنەوە، لەسەر شێوازی ئایینی ئێزدییەكان بە خاك دەسپێردرێن.

تعليقات

المشاركات الشائعة