رووفاتێن 11 وه‌لاتيێن ئێزدى ل شنگال هاتنه‌ ده‌رخستن

رووفاتێن 11 وه‌لاتيێن ئێزدى ل شنگال هاتنه‌ ده‌رخستن 

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسی قەزای شنگال، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی دادی پزیشکی پارێزگای نەینەوا، گۆڕی 11 هاووڵاتی ئێزدی لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەری شنگال هه‌ڵدایه‌وه‌.

پۆلیسی قەزای شنگال ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، گۆڕی 11 هاووڵاتی ئێزدی، کە لە ساڵی 2014ـه‌وه‌ لەلایەن داعشەوە شه‌هید كرابوون، هه‌ڵدرایه‌وه‌، دواتر روفاتەکان رەوانەی پشکنینی "دی ئێن ئەی" کران بۆ ناسینەوەیان.

تا ئێستا 85 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال و دەورووبەری دۆزراونەتەوە، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژكراون.

لە 3ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2014 چەكدارانی داعش پەلاماری شنگالیان دا و داگیریان كرد، لەگەڵ گەیشتنیان بە شنگال ژمارەیەك لە ئێزدییەكانی شنگالیان شەھید كرد و ژمارەیەكی دیكەشیان رفاندن.

تعليقات

المشاركات الشائعة