UN:تاوانێن داعش بەرامبەر ئێزدیان ئه‌نجام داين جینۆسایدە

 UN:تاوانێن داعش بەرامبەر ئێزدیان ئه‌نجام داين جینۆسایدە

وشه‌:

لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەریخستووە، لەو كاتەی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ دەسەڵاتیان هەبووە، چەكی كیمیاییان لەسەر گیراوەكان تاقی كردووەتەوە و تاوانی جینۆسایدی دەرهەق بە ئێزیدییەكان ئەنجام داوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، داعش لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2016 چەكی كیمیایی تاقی كردووەتەوە و بەهۆیەوە خەڵكی سڤیل بوونەتە قوربانی.

پێویستە بگوترێ لە لێكۆڵینەوەكە ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو تاوانەی داعش لە دژی ئێزیدییەكان كردی، لە ئاستی تاوانی جەنگی و جینۆسایددایە و 875 كەس لە قوربانیان لە 11 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە. جگە لەمە دوای هێرشكردنەسەر گرتووخانەی بادوش لە نەینەوا، چوار شوێن دۆزراونەتەوە كە داعش تێیاندا خەڵكیان لە سێدارە داوە.

بەگوێرەی سۆمەریەنیوز، دەستەی تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە پلانیدایە 12ی ئەم مانگە لە كۆنفرانسێك بە وردی راپۆرتەكەی بخاتەڕوو.

لە ساڵی 2014 داعش هێرشی كردە سەر مووسڵ و ئەو شارەی داگیر كرد، دوای دوو مانگ هێرشی كردە سەر شنگال و كوردانی ئێزیدی و بە سەدان هەزار كەس لە خەڵكی ئێزیدی ئاوارە بوون و بە دەیان هەزار كەسیش بەبارمتە گیران. داعش دڕندانەترین تاوانی بەرانبەر ئێزیدییەكان كرد و هێشتا هەزاران كەس لە ئێزیدییەكان بێ سەروشوێنن.

تعليقات

المشاركات الشائعة