خالد نەرمۆ:چەندین پرۆژە ل دهڤهرێن ئێزدينشين دبوارێ بجهئينانێ دانه
خالد نەرمۆ:چەندین پرۆژە ل دهڤهرێن ئێزدينشين دبوارێ بجهئينانێ دانه
دهۆک -KDP.info-سەرۆکی شارەوانیی شێخان دەڵێت، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت چەندین پرۆژە لە ناوچە ئێزدینشینەکان لە بواری جێبەجێکردندان و هەندێکیشیان کۆتایییان هاتووە.
خالید نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە زیاتر خزمەت بە ناوچە ئێزدینشینەکان بکرێت و چەندین پرۆژە بە بڕیاری جەنابی جێبەجێ کراوە، لەوانە لە قەزای شێخان و پەرستگای لالش و ناوچەکانی تر."
نەرمۆ ئاماژەیشی دا: "کارگێڕیی پاریزگای دهۆک لەسەر هێڵ بووە و ئەوان بە هەموو شێوەیەک پاڵشتیی گەیاندنی هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆ ناوچەکانمان دەکەن."
نەرمۆ گوتیشی: "حکوومەتی هەرێم لەسەر هێڵە بۆ جێبەجێکردنی چەندین خزمەتگوزاری و چەندین پرۆژەشی بە کۆتا هیناوە، لەوانە پەرستگای لالش."
تعليقات