ئێزدی چاڤهرێ وهرگرتنا چەندين پۆستان ل ئيدارا دهۆكێ دكهن
ئێزدی چاڤهرێ وهرگرتنا چەندين پۆستان ل ئيدارا دهۆكێ دكهن
دهۆک-KDP.info-بریکاری میری ئێزدییان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان دەڵێت، ئەوان داوای چەند پۆستێکیان کردووە لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆک و هێشتا چاوەڕوانی وەرگرتنین.
جەهوەر عەلی بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هیواداراین ئیدارەی خۆجێیی پارێزگای دهۆک تایبەتمەندیی ئێزدییان لە ئیدارەی دهۆکدا لە بەرچاو بگرن."
ناوبراو گوتیشی: ''ئێزدییەکان ژمارەیەکی زۆریان لە دهۆکن و وەک پێویست پۆست بە ئێزدییان نەدراوە، بۆیە داواکارین زیاتر پۆست بە ئێزدییان بدرێت و داواشمان لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک کردووە، پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەر و بەڕێوبەرە گشتییەکان و پۆستی هاریکاری پارێزگای دهۆک بە ئێزدییان بدرێت.''
تعليقات