رێڤهبهرێ کاروبارێن ئێزديان ل دهۆكێ: پێتڤيە رێورەسمێن ئاینى بێنه سنووردار كرن
رێڤهبهرێ کاروبارێن ئێزديان ل دهۆكێ: پێتڤيە رێورەسمێن ئاینى بێنه سنووردار كرن
دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا، زۆربەی چالاکی و گردبوونەوە جەماوەرییەکان، بە رێوڕەسمە ئایینییەکانیشەوە راگیران یان سنووردار کران. بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدی لە پارێزگای دهۆکیش رای دەگەیەنێ، پێویستە هەموو رێوڕەسمە ئایینی و پرسە و سەردانی گۆڕستانەکان سنووردار بکرێن.
جهعفهر سمۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدی لە پارێزگای دهۆک، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پێویستە رێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی جێبەجێ بکرێن و تێکڕای رێوڕەسمە ئایینییەکان سنووردار بکرێن، بۆ ئەوەی تێکەڵی و قەرەباڵغی روو نەدات و گیانی خەڵک پارێزراو بێ“.
گوتیشی: ”هێشتا مەترسیی کۆرۆنا ماوە، بۆیە پێویستە خەڵک بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی هاوکار بن و رێوڕەسمەکانیش سنووردار بکرێن، ئەمەش بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی ئەوانە، تا ئەو کاتەی ئەو پەتای کۆرۆنایە نامێنێ و کۆنترۆڵ دەکرێ“.
تعليقات