سهرۆكێ بنگههێ لالش:پشتهڤانيا سەرکردایەتيا کوردستانێ پشتهڤانى يه ل تایبەتمەنديا ئێزديان
سهرۆكێ بنگههێ لالش:پشتهڤانيا سەرکردایەتيا کوردستانێ پشتهڤانى يه ل تایبەتمەنديا ئێزديان
باسنيوز:ئەمڕۆ چوارشەممە 12-5-2021، 28ـەم ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالشە، کە بنەکەیەکی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی کوردانی ئێزدییە. سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەکەش رای دەگەیەنێت: ”پشتیوانیی سەرکردایەتیی کوردستان بۆ بنکەکەمان، پشتیوانییە لە تایبەتمەندییەکانی کوردانی ئێزدی“.
شێخ شامۆ، سهرۆكی دهستهی باڵای بنکەی لالش بۆ رۆشنبیری و كۆمهڵایهتی لە دهۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: بنکەی لالش لە 12-5-1993 لەژێر دروشمی (لالش كانییەکی زهڵاڵه دەڕژێتە ناو رووباری رۆشنبیریی كوردی) دامەزرا و بوو بە ”وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ کوردانی ئێزدی“.
شێخ شامۆ بنکەی لالش بە ”بەرهەمی بزاڤی رزگاریخوازی کورد“ هەژمار دەکای، کە لەسەر دەستی ”چەند خەمخۆرێکی کوردی ئێزدی“ دروست کرا و توانیویەتی ببێ بە بەشێکی گرنگ و بەرهەمدار لەناو کۆمەڵگای کوردستان بەگشتی و لەناو کوردانی ئێزدی بەتایبەت.
سهرۆكی دهستهی باڵای بنکەی لالش، لە ساڵیادی دامەزراندنی بنکەکەیان ئاشکرای کرد: لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا، بنکەی لالش خزمەتێکی گەورەی بە کۆمەڵگای کوردی ئێزدی کردووە، ”توانیومانە پشتیوانیی لە ناسنامەی نەتەوایەتیی کوردیی رەسەنمان و ناسنامەی ئایینیمان بکەین، پشتیوانیی سەرکردایەتیی کوردستان بۆ بنکەکەشمان، پشتیوانییە لە تایبەتمەندییەکانی کوردانی ئێزدی“.
هەروەک شێخ شامۆ رایگەیاند، بنکەی لالش چەندیین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام داوە، ”تا ئێستا 13 كۆنفرانسمان بە باشترین شێوه ئهنجام داو و زیاتر لە شەش 700 ئهنداممان هەیە، ئامانجی بنکەی لالشیش پێشخستنی کۆمەڵگای ئێزدی و یادکردنەوەی بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان و بڵاوکردنەوەی هزری لێبوردەیی و پێکەوەژیان بووە“.
بنکەی لالش لە ماوەی 28 ساڵی رابردوودا، چەندیین دابونەریت و تێکستی کوردانی ئێزدی دیکۆمێنت کردوون و ئێستا خاوەنی مۆزەخانەیەک و کتێبخانەیەکی تایبەتە، کە زیاتر لە شهش هەزار کتێبی تێدایە.
تعليقات