چاڤدێدرهكى سياسى:ئهگهر پێشمهرگه ڤهنهگهرته شنگال توركيا دێ دهست بسهر دا گرت
چاڤدێدرهكى سياسى:ئهگهر پێشمهرگه ڤهنهگهرته شنگال توركيا دێ دهست بسهر دا گرت
باسنيوز:چاودێرێکی سیاسیی شنگالی هۆشداریی لەوە دەدات، ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە نەگەڕێنەوە شنگال، ئەو تورکیا دەست بەسەر شارەکەدا دەگرێت.
هادى سفوكا، چاودێرى سیاسى لە شنگال، (باسنیوز)ی راگەیاند: ئێران هەوڵ دەدات شنگال بخاتە ژێر رکێفی خۆی و لەوێوەی بگاتە رژێمی سووریا و ئەگەر پلانەکەی ئەو وڵاتەش سەربگرێت، ئەوا ”رزگارکردنی شنگال زۆر زەحمەت دەبێت“.
هادی سفوکا پێیوایە ئەگەر ”لەم دوو مانگەی داهاتوودا“ هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەگەڕێتەوە شنگال، هێزەکانی تورکیا دەچنە ناو ئەو شارەی کوردستان، چونکە ئەمریکا نایەوێ شنگال ببێتە بەشێک لە پرۆژەکەی ئێران.
بە گوتەی ئەو چاودێرە سیاسییە، بە دەست بەسەرداگرتنی شنگال لەلایەن میلیشیا و گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە، شارەکە لەدەست خەڵکەکەی دەردەهێنرێت و زیانیش بە هەژموونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێت.
هەرچەندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال رێککەوتوون، بەڵام هەروەک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە رۆژی چوارشەممە 7-4-2021 رایگەیاند: ”بەداخەوە رێکەوتنەکە وەک پێویست جێبەجێ نەكراوە. بەربەستی زۆر لەسەر چۆنیەتیی جێبەجێكردنی هەیە. ئەو بڕیارانەی بەغدا و هەولێر داویانە و گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، هەندێك لایەنیتر ڕێگری لە چۆنیەتیی جێبەجێكردنی دەكەن“.
دوای رزگارکردنەوەی شنگال لە ژێر دەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2015 لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، گرووپەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بارەگایان لە شارەکە دانا و تورکیاش بەردەوام هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شنگال دەکات، ئەگەر گرووپەکانی سەر بە پەکەکە دەرنەکرێن.
جگە لە گرووپەکانی سەر بە پەکەکە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش لە شنگال جێگیربوون و دەگوترێ هەردوولا کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە شنگال و گەیاندنی هیلالی شیعی لە شنگالەوە بە سووریا، دەکەن.
تعليقات