كۆمسيۆنا هه‌لبژارتنێن عێراقێ:پێنج كه‌سێن ئێزدى ناڤێ خۆ بۆ هه‌لبژارتنان تۆماركريه‌

 كۆمسيۆنا هه‌لبژارتنێن عێراقێ:پێنج كه‌سێن ئێزدى ناڤێ خۆ بۆ هه‌لبژارتنان تۆماركريه‌

بەغدا-KDP.info- 

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رێكار و ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەخاتە ڕوو و ئاشكرای دەكات، رێژەی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی عێراق گەیشتە لەسەدا 60 و پێدەچێت ماوەكەی درێژ بكرێتەوە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵژاردنەكانی عێراق، بەپێی خشتەیەكی زەمەنی كە دایناوە، رێكار و ئامادەكارییەكانی بەڕێوە دەچن و، بەپێی ئەو خشتەیەش ئامادەكارییەكان لە كاتی خۆیدا تەواو دەبن".

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: "رێژەی تۆماری بایۆمەتری لەسەر ئاستی عێراق، گەیشتە لەسەدا 60 و، لە بەرنامەدایە ماوەی تۆماركردنی بایۆمەتری درێژ بكرێتەوە بۆ 15 رۆژ، یاخود مانگێك، كە لە 1ی مانگی 4 كۆتایی دێت، بەڵام هێشتا بە فەرمی ئەو بڕیارە نەدراوە".

سەرچاوەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق،  لەبارەی ‌ژمارەی كاندیدانیش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، كە تا ئێستا تۆمار كراوە، ئاماژەی دا: "كاتی تۆماركردنی ناوی كاندیدان لە 9-1-2021 دەستی پێ كردووە و لە بەرواری 17-4-2021 كۆتایی دێت، تاكو ئێستا (30) كاندید لە حیزبە سیاسییەكان و، ( 4 ) كاندید لە نێو هاوپەیمانییەكی سیاسی و، ( 178 ) كەس بە شێوەی سەربەخۆ ناوی خۆیان لە كۆمسیۆن تۆمار كردووە".‌

دەشڵێت: "تاكو ئێستا لە پێكهاتەی فەیلی ( 4 ) كاندید و، لە پێكهاتەی ئێزدی ( 5 ) كاندید، ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تۆمار كردووە"‌.

سەبارەت بە هاوپەیمانیی لایەنە سیاسییەكانیش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ئەو سەرچاوەیە روونی كردەوە: "ماوەی تۆماری هاوپەیمانیی سیاسی لە 9-1-2021 دەستی پێكردووە تاوەكو 1-5-2021 بەردەوام دەبێت، تاكو ئێستاش ( 8 ) هاوپەیمانیی سیاسی ناوی خۆیان تۆمار كردووە و بە فەرمی دەیانەو‌ێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشدار بن، كارەكانیش بەردەوامن بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانیی سیاسی تاوەكو ئەو كاتەی دیاری كراوە".

بڕیاروایە لە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، كە بڕیار بوو لە 6 ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، بەڵام حكوومەتی عێراق بە هۆكاری تەواونەبوونی ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ هەڵبژاردن، كاتەكەی دواخست بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ و لە ئێستاشدا ئامادەكارییەكان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن.

تعليقات

المشاركات الشائعة