وەکیلی میری ئێزدیان: ئاسانكارى بۆڤه‌گه‌راندنا كچه‌كا ئێزدى ل توركيا هاتينه‌ كرن

 وەکیلی میری ئێزدیان: ئاسانكارى بۆڤه‌گه‌راندنا كچه‌كا ئێزدى ل توركيا هاتينه‌ كرن 

باسنيوز:

وەکیلی میری ئێزدیان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان ڕای گەیاند کچە منداڵێکی ئێزدی لە کاتی دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش لە تورکیا دۆزراوەتەوە و ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی دەستی پێکردووە.

لەمبارەوە میر جەهوەر عەلی بەگ، وەکیلی میری ئێزدیان بۆ کاروباری پێوەندی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی تیرۆریستێکی داعش لە تورکیا دەستگیر کراوە، کچێکی ئێزدیی لەگەڵدا بووە کە ئەو کچە ساڵی ٢٠١٤ لە شنگال ڕفێندراوە و ئەو کچە لە کاتی ڕفاندنیدا ٤٠ ڕۆژی تەمەن بووە و ئێستا تەمەنی حەوت ساڵە، بەڵام کەسوکاری خۆی ناناسێتەوە، چونکە لەو کاتەدا منداڵ بووە".

وەکیلی میری ئێزدیان ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێستا خێزانێکی ئێزدی ڕایان گەیاندووە کە ئەوە کچی ئێمەیە و دواتر پشکنینی DNA بۆ ئەو کچە و خیزانەکەی دەکرێت و بۆ پشتڕاستبوونەوەی دۆسیەی ئەو کچەی کە ئێستا لە تورکیایە، ئێمە پەیوەندیمان بە سەرکونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستانەوە کردووە و بۆ گەڕانەوەی ئەو کچە ئێزدییە بۆ هەرێمی کوردستان دەستمان بە کارئاسانی کردووە".

بەپێی ئامار و داتای نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوە ئیزدییەکان، ساڵی ٢٠١٤ لە شنگال و بەهۆی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سنوورەکە، شەش هەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون و هەتا ئێستا لە هەردوو ڕەگەز و بە هەماهەنگی و هاوکاریی دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان ڕزگار کراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة