ل دهۆكێ لژنه‌يه‌ك بۆ تۆماركرنا تاوانێن داعش دژى ئێزديان هاته‌ پێكئينان

 ل دهۆكێ لژنه‌يه‌ك بۆ تۆماركرنا تاوانێن داعش دژى ئێزديان هاته‌ پێكئينان

وشه‌:

 لیژنەیەكی تایبەتمەندی سەر بە دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی عێراق، دەستی كردووە بە تۆماری ئەو تاوانەی داعش بەرانبەر كوردانی ئێزیدی ئەنجامی داوە.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی ئادار، دیار واحید لێپرسراوی بەشی تۆمار لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوی دادی عێراق بۆ تۆماری تاوانەكانی داعش، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوەی دادی لەسەر تاوانەكانی داعش پێشتر تەنیا لە مووسڵ هەبوو، ئێستە لقێكی تر لە دهۆك كراوەتەوە.

زیاتر گوتی، بەهۆی زۆریی ئاوارە ئێزیدییەكان لە دهۆك ئەو لقە كراوەتەوە، هەروەها لە سنووری مووسڵ زیاتر لە هەزار فایل لەو تاوانانە بۆ كەسوكاری ئێزیدییەكان كە بوونە قوربانی تاوانەكانی داعش، پڕ كراونەتەوە كە ڕێكاری یاسایی تێدایە و دەتوانرێت وەك بەڵگەنامەیەك كاری لەسەر بكرێت.

باسی لەوەش كرد، لە لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوە و شیكردنەوە و ئەرشیڤكردنی بەڵگە و ڕووداو و تاوان و كۆمەڵكوژی و جینۆسایدی ئێزیدییەكان بە دەستی داعش، بە شێوازێكی زانستی و یاسایی كاری لەسەر دەكرێت، هەروەها ئەو بەڵگە و دۆكیۆمێنتانە كە پڕ كراونەتەوە، دەتوانرێت وەك بەڵگەیەكی یاسایی دوای تەواوبوونی بدرێت بە دادگا نێودەوڵەتییەكانیش.

ڕۆژی سێی ئابی ساڵی 2014، چەكدارانی داعش هێرشێكی كتوپڕیان كردە سەر دەڤەری شنگال و ژمارەیەكی زۆری ئێزیدییان كوشتوبڕ كرد، نزیكەی 75 هەزار كەسی سڤیل ئاوارەی سنوورەكان بوون و ڕووە و چیای شنگال ڕۆیشتن، هەروەها 400 هەزار ئێزیدی بەرەو سنووری پارێزگای دهۆك كۆچیان كرد. تا ئێستەیش سێ هەزار كچ و ژنی ئێزیدی چارەنووسیان نادیارە.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمەكەیان، رۆژی 17 كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2014 كە رۆژی ئاڵای كوردستانیشە، هێرشیان بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی ژێردەستی داعش دەست پێ كرد و سێ رۆژ دواتر چوونە دەروازەی شارۆكەی شنگال. لە 13ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2015 شنگال بەبێ زیانی پێشمەرگە و لە كردەیەكی خێرادا بە تەواوی ئازاد كرا.

تعليقات

المشاركات الشائعة