وه‌زيرا كۆچ و كۆچبه‌ران: لگەل کۆمه‌كا رێكخراوان بزاڤێن ئاڤه‌دانكرنا شنگال دكه‌ين

وه‌زيرا كۆچ و كۆچبه‌ران: لگەل کۆمه‌كا رێكخراوان بزاڤێن ئاڤه‌دانكرنا شنگال دكه‌ين 

وشه‌:

 ئەمڕۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی کرد، ئامانجی سەردانەکەیشی بۆ داخستنی کەمپەکە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی ئاوارەکانی عێراق.

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، نزیکەی 311 خێزانی ئاوارەی عەرەبی نیشتەجێی پارێزگای سەڵاحەدین لە که‌مپی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن، بارودۆخ و گوزەرانیان زۆر خراپە، حکوومەتی عێراقیش پلانی هەیە ئەو ئاوارانە بگەڕێنێتەوە ناوچەکانیان.

زیاتر گوتى، "ڕێ نادەم بەرژەوەندیی تایبه‌ت تێکەڵی دۆسیەی ئاوارەکانی‌ شنگال بکرێت، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە خواستی خۆیانە و ئێمە ناچاریان ناکەین کە بگەڕێنەوە."

ڕوونى كرده‌وه‌، "ئاوارەکان لە دۆخێکی خراپدان و پێویستە مامەڵەیەکی مرۆڤانەیان لەگەڵدا بکرێت، له‌ شنگال هەندێک لە ماڵەکان خاپوور بوون، لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراو لە هەوڵداین بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و سەرلەنوێ بنیادنانی ماڵەکان."

ئاشكراى كرد، "تا ئێسته‌ ته‌نیا 70 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شنگال و لەگەڵ کەسایەتییە عەرەبەکانی ناوچەکەشدا لەهەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و گەڕانەوەی‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی‌ له‌ كه‌مپه‌كانن بۆ زێدی خۆیان."

ئاماژه‌ى دا، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 11 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، کە هەشت هەزار و 500 یان لە سنووری عەربەت نیشتەجێن، ئەوانەی کەمپی عەربەت زۆرینەیان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن، که‌مپێکی ترى ئاوارەکان هەیە بەناوی که‌مپی ئاشتی، ئاوارەکانی ئەو که‌مپەش خەڵکی شنگالن، لە کامپی باریکەیش ژمارەیەکی تر لە ئاوارەی شارەکانی ترى عێراق هەن."

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تا ئێسته‌ 20 کەمپی داخستووە و 28 کەمپیش ماون، کە له‌و ژماره‌یه‌ 26 یان لە شاره‌كانى هەرێمی کوردستانن.

تعليقات

المشاركات الشائعة