سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ: داخواز دكه‌ين هه‌موو به‌ندێن ياسايا رزگاربويێن ئێزدى بێنه‌ بجهئينان

 سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ: داخواز دكه‌ين هه‌موو به‌ندێن ياسايا رزگاربويێن ئێزدى بێنه‌ بجهئينان 

باسنيوز:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە"داوا دەكەین بە شێوەیەكی خێرا ده‌ست بە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ناو یاساكە بكرێت، چونكە بارودۆخی هەموو ئافرەتە ڕزگاربووە ئێزدییەكانمان و منداڵ و خێزانەكانیان پێویستی بە هاوكاريی خێرا و هەمەلایەنەیه‌".

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

بەبۆنەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدييه‌وه‌ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەكەم. ئەوە هەنگاو و دەستپێكێكی گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی خوشك و برایانی ئێزدیمان و دڵنیاییدان لە بایەخدان بە پاراستن و ژیانیان.

داوا دەكەین بە شێوەیەكی خێرا ده‌ست بە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ناو یاساكە بكرێت، چونكە بارودۆخی هەموو ئافرەتە ڕزگاربووە ئێزدییەكانمان و منداڵ و خێزانەكانیان پێویستی بە هاوكاريی خێرا و هەمەلایەنەیه‌.

خوشك و برایانی ئێزدی دووچاری كۆمەڵكوژییەكی زۆر گەورە و وەحشیگەرییەكی زۆر بوون بە ڕفاندنی ئافرەتان و منداڵانیان و كۆمەڵكوژكردنی پیاوەكانیان، سەرەڕای وێرانبوونی زۆربەی دەڤەری شنگال و دەربەدەربوونی زۆربەی خەڵكی ئێزدی كە بێگومان ئەوەش پێویستی بە ئاوەڕدانەوە و بڕیاری زیاترە بۆ ئەوەی هەموو ئێزدی دڵنیا بن كە دەتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و دەستی ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگاتە ناوچەكەیان، هەنگاوی گرنگیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ڕێككەوتننامەی شنگالە.

ئێمە لە ڕێگەی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانى ئێزدييه‌وه‌ توانیومانە تا ئێستا (3,545) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی ڕزگار بكەین، خوشك و برايانى ئێزدى دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ وەك ئەركی خۆمان بە هەموو شێوەیەك بەردەوام دەبین بۆ ڕزگاركردن و ئاشكرابوونى چاره‌نووسى ئەو (2,768) ئێزدیەی تا ئێستاش ونن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

2021/3/1

تعليقات

المشاركات الشائعة