وه‌زاره‌تا نافخۆيا عێراقێ دێ 15تاوه‌رێن چاڤدێريێ ل چيايێ شنگالێ دا‌نێت
وه‌زاره‌تا نافخۆيا عێراقێ دێ 15 تاوه‌رێن چاڤدێريێ ل چيايێ شنگالێ دا‌نێت
كوردستان تى ڤى:
فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه پێداگیرانه ھه‌وڵه‌كانیان به ئامانجی رێگرتن له به‌قاچاغبردن و دزه‌كردنی تیرۆریستان له سنووری وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سووریا خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌ریق روكن حامید حوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌ستیانكردووه به دانانی به‌ربه‌ست، تاوه‌ر و كامێرای چاودێری تایبه‌ت به پاراستنی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا و گوتی: به‌م نزیكانه‌یش 15 تاوه‌ری چاودێری له چیای شنگال داده‌ندرێت.
فه‌ریق روكن حامید حوسه‌ینی باسی له‌وه‌شكردووه كه ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به‌درێژایی 617 كیلۆمه‌تر سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌پارێزن و گوتی:پێداگیرانه ھه‌وڵه‌كانمان به ئامانجی رێگرتن له به‌قاچاغبردن و دزه‌كردنی تیرۆریستان له سنووری وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سووریا خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
تعليقات