قايممقامێ شنگال:بۆ هەلبژارتنێن عێراقێ مەترسیا بێ به‌هربوونا خەلکێ شنگال هەیە

 قايممقامێ شنگال:بۆ هەلبژارتنێن عێراقێ مەترسیا بێ به‌هربوونا خەلکێ شنگال هەیە

باسنيوز:

قایمقامی شنگال ئاشکرای کرد هەتا ئێستا داتا و ئاماری تۆماری دەنگدەرانی شنگال بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ڕادەستی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن نەکراوە و ئەمەش مەترسییە لەسەر فەوتانی دەنگی هاووڵاتییانی سنووری شنگال.

مەحما خەلیل لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "مەترسی هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا نوێنەری ڕەسەنی خەڵکی شنگال نەچنە پەرلەمانی عێراق، هەتاکوو دەنگی خەڵکی شنگال بگەیەنن، بەڵکوو ئەگەر هەیە کەسانێک بەناوی نوێنەری شنگالەوە بچنە پەرلەمان کە نەتەنیا خەڵکی ڕەسەن نین، بەڵکوو دەستیان لە تەعریبکردن و گۆڕینی دیموگرافیای سنوورەکەدا هەیە و چارەنووسی شنگال بزر ببێت".

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد: "لەم دۆخەدا ڕێگەیان داوە عەرەب لەناو شنگال دەنگی خۆیان بدەن، بەڵام قەبووڵ ناکەن ئاوارەکانی شنگال لەناو کەمپەکاندا دەنگی خۆیان بدەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە دان بە جینۆسایدی شنگالدا نەنێن، ئەمەش پلانێکە دژی شنگال بەڕێوەی دەبەن هەتا نوێنەرانی ڕەسەنی سنوورەکە نەبنە پەرلەمانتاری و لە دواڕۆژدا زیانی مەزن بگاتە شنگال".

قایمقامی شنگال ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێستا خەڵکی شنگال و بەتایبەتی کوردانی ئێزدی لەبەر ڕەوشی ناسەقامگیری سنوورەکە ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنی ژیانی خۆیان و بێبەشبوونیان لە مافی دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردن، دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمیی بەغدا کە هەتا ئێستا نەیتوانیوە ڕەوشی شنگال ئارام بکات و خەڵک دڵنیا بن و بگەڕێنەوە شوێنی ژیانی خۆیان".

تعليقات

المشاركات الشائعة