رهوشا شنگال پشتى رێككهفتنێ خرابتر بوويە
رهوشا شنگال پشتى رێككهفتنێ خرابتر بوويە
شنگال-KDP.info-بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، هیچ بڕگە و خاڵێكی ڕێككەوتنی شنگال نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و رەوشەكە خراپتر بووە.
قادر قەچاخ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دۆخی شنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێك بە ناوی رێككەوتنەوە بوونی نییە، چونكە نە پەكەكە دەركراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە".
قەچاخ ئاماژەیشی دا، ئێستا بارەگای پۆلیسی شنگال لە دەست پەكەكەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەركراون، هیچ راست نییە و حكوومەتی عیراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جلوبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شنگالن.
دەشڵێ: "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربكەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شنگال، كەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".
تعليقات