جلوبه‌رگێن كلتۆرێ ئێزديان دپارێزت

جلوبه‌رگێن كلتۆرێ ئێزديان دپارێزت 

كه‌ركوك ناو:

 ناوم سێڤێ حه‌مۆ، ته‌مه‌نم 24 ساڵه‌، خێزانه‌كه‌م له‌ 13 كه‌س پێكهاتون و خه‌رجیمان زۆره‌، بۆیه‌ رۆژانه‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا ئێواره‌ دیزاینی جلوبه‌رگی ژنانه‌ ده‌كه‌م.

زۆربه‌ی كڕیاره‌كانم، داوای دیزاین و دورینی جلوبه‌رگی كلتوری ئێزیدییم لێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هانمده‌دات زیاتر په‌ره‌ به‌ كاره‌كه‌م بده‌م.

پێش هاتنی داعش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخ خدر-ی شنگال ده‌ژیاین، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رومانكرده‌ كه‌مپی باجیدكه‌نداڵا له‌ دهۆك.

به‌هۆی ئاواره‌بونمانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ختییه‌كانی ژیانه‌وه‌ نه‌متوانی خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م.

له‌ ساڵی 2018دا دوكانێكم بۆ دیزاین و دورینی جلوبه‌رگی كلتوری تایبه‌ت به‌ ئێزیدییه‌كان كرده‌وه‌، من له‌ دایكمه‌وه‌ فێری ئه‌و پیشه‌یه‌ بوم.

تێچوی دورینی جلوبه‌رگ له‌ پێنج هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا 50 هه‌زار دینار، مانگانه‌ نزیكه‌ی 500 هه‌زار دینارم ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ بژێوی خێزانه‌كه‌م.

به‌هۆی جوانی دیزاینه‌كانمه‌وه‌، له‌ كه‌مپه‌كانی دیكه‌شه‌وه‌ داواكاریی دورینی جلوبه‌رگم بۆ دێت، زۆربه‌ی كڕیاره‌كانم كچانن، به‌ هیوام ببمه‌ دیزاینه‌رێكی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگ له‌ داهاتودا و بتوانم كاره‌كه‌م فراوان بكه‌م.

تعليقات

المشاركات الشائعة