هاريكارى لسه‌ر ئاوارێن چيايێ شنگال هاتنه برين
هاريكارى لسه‌ر ئاوارێن چيايێ شنگال هاتنه برين
K24- شنگال:
ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌گوزه‌رێنن، بۆ ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان گوزه‌رانی ئه‌و ئاوارانه له‌ژێر چادره‌كاندا كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی قوبله‌تی چیای شنگالن، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه سه‌ختتر بووه، به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی گله‌یی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكیشدا به بڕیاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، چیتر هاوكاری ناگه‌یه‌ندرێنه ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه، عه‌لی شه‌عبۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، گوزه‌رانی ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه سه‌ختتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقه‌وه ده‌ركراوه، هه‌موو كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وای گرتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ش له‌سه‌ر سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ژمار كراوه، بۆیه هه‌موو هاوكارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وانیش پچڕاون.
ماوه‌ی 6 ساڵه كه‌مپی سه‌ر چیای شنگال دروستكراوه و هه‌زار و 700 خێزان لێی ده‌ژین، له‌كاتێكیشدا نزیكه‌ی 100 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی له سنووری قه‌زای شنگال بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا نوێنه‌ری دوو له‌و رێكخراوانه له‌سه‌ر چیای شنگال هه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه هاوكارییه‌كان به ئه‌سته‌م بگه‌نه ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌و كه‌مپه‌دا ده‌ژین.
تعليقات