بەرپرسێ نڤيسینگەها رزگارکرنا گرتيێن ئێزدى دێ خهلاتهكێ نێڤ دهولهتى وهرگرت
بەرپرسێ نڤيسینگەها رزگارکرنا گرتيێن ئێزدى دێ خهلاتهكێ نێڤ دهولهتى وهرگرت
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان خەڵاتی (فیلا دیسیۆس) بەناوی (سێرجیۆ ڤییرا دی میلۆ) لە وڵاتی پۆڵەندا وەردەگرێت.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسیگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو خەڵاتە لە ساڵی 2003وە دابەشدەکرێت و دەدرێتە ئەو کەسانەی لە بواری مرۆڤایەتیدا کاردەکەن.
قائیدی گوتیشی، ئەمساڵ 10 کەسایەتی پێشبڕکێیان کرد و "لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئێمەی بە شایانی خەڵاتەکە زانی".
نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوەکان سەر بە نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانییە و لە ساڵی 2014 دامەزراوە، تاوەکو ئێستا توانیوویەتی 3530 کەس لەدەستی چەکدارانی داعش رزگاربکات.
تعليقات