15 ملیار دینار بۆ شنگال دئێنه‌ ته‌رخانكرن

15 ملیار دینار بۆ شنگال دئێنه‌ ته‌رخانكرن 

شنگال-KDP.info-

 جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، حکوومەتی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بڕیاری داوە ١٥ ملیار دینار بۆ ئەو قەزایە تەرخان بکات و بڕیاریش دراوە ئەو چەکدارانەی پەکەکە خۆیان کردووەتە مەدەنی لە شنگال دەربکرێن.

جێگری پارێزگاری مووسڵ، ڕەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "شاندێکی حکوومەتی عێراق سەردانی شنگالی کردووە و بڕیاری داوە دوای ھاتنی پۆلیس بۆ شنگال پێویستە ئەو شارە ئاوەدان بکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاری داوە کە نزیکەی ١٥ ملیار دینار بۆ شنگال تەرخان بکرێت، ھەم شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و ھەمیش خزمەتگوزاری بۆ شنگال دابین بکرێت، چونکە شنگال وێرانە و پێویستی بە پارەیەکی زۆر ھەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت شنگال ئاوەدان بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە".

ڕەفعەت سمۆ گوتیشی: "جگە لەوەش، چەکدارانی پەکەکە دەرکراون، بەڵام کۆمەڵێک ماون، خۆیان کردووە بە مەدەنی، بڕیارە ئەوانیش دەربکرێن، چونکە ئەوانەش مەترسین بۆ شنگال و پێویستە شنگال بە تەواوی لە پەکەکە پاک بکرێتەوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ فەرماندەی ھێزەکانی شنگال لە حکوومەتی عێراق دانیشتین، ئەویش باسی لەوە کرد ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شنگال دەر دەکرێن، بۆیە پەکەکە شوێنی لە شنگال نەماوە".

تعليقات

المشاركات الشائعة