جێگرێ پارێزگارێ مووسل:كه‌مپێن ئاواران ل هه‌رێما كوردستانێ دێ ئێنه‌ داخستن

 جێگرێ پارێزگارێ مووسل:كه‌مپێن ئاواران ل هه‌رێما كوردستانێ دێ ئێنه‌ داخستن 

مووسڵ-KDP.info- 

جێگری پارێزگاری مووسڵ دەڵێت، بەشێک لە دانیشتووانی نێو کەمپەکان کەسوکاری داعشن و مەترسین بۆسەر ئاسایشی مووسڵ.

ڕەفعەت سمو، جێگری پارێزگاری مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دەرکردووە تا ١٥ی مانگی داھاتوو ھەموو کەمپەکانی ئاوارەکانی شەڕی داعش دابخرێن، ئێمە لە سنووری مووسڵ ژمارەیەک کەمپمان ھەیە وەک کەمپی حەمامعەلیل و گەیارە و شورا و چەند کەمپێکیش لە ھەرێمی کوردستانن دادەخرێن و پڕۆسەی داخستنی کەمپەکان دەستی پێ کردووە".

جێگری پارێزگای مووسڵ گوتی: "کێشەی سەرەکیی ئێمە لە گرتنی کەمپەکان خێزانەکانی داعشە لەنێو ئەو کەمپانەدا، چونکە ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، دواتر پێویستە ئەوانە لەژێر چاودێریی دەزگای ئەمنی و ھەواڵگەریی عێراق بن، چونکە مەترسین بۆ سەر ئەمنی عێراق".

ڕەفعەت سمو ڕوونی کردەوە: "خەڵکی نێو کەمپەکان خەریکی چۆڵکردنن، بەڵام زۆربەیان دێنە نێو سەنتەری شاری مووسڵ، لەبەر ئەوەی ھەموو ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا لە ڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە سەقامگیر نین بۆ ژیان و گەڕانەوەی خەڵکەکەی، ئاوارەکان بە ناچاری دێنە نێو سەنتەری شار و ئامادە نین بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان".

تعليقات

المشاركات الشائعة