سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ پیرۆزباهیێ ل بابه شێخ دكه‌ت
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ پیرۆزباهیێ ل بابه شێخ دكه‌ت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له بابه شێخى ئێزدییان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بابه شێخى ئێزدییان، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى لێى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئێزدییان دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركى بابه شێخ، ئه‌ركێكى ڕۆحیى ئایینییه و نابێت هیچ كاریگه‌رییه‌كى سیاسى به‌سه‌ریان و ئه‌ركه ئایینییهكهیهوه هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست كه ببێته چه‌ترى كۆكهرهوهى ته‌واوى ئێزدییان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه ڕۆڵى خۆى له ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق بگێڕێت.
لاى خۆیه‌وه بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و داواى كرد سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، له هاوكارى و پشتگیریى ئێزدییان به‌رده‌وام بن.
تعليقات