33هه‌زار دونه‌مێن زه‌ڤيێن ئێزديان يێن هاتينه‌ داگيركرن

33هه‌زار دونه‌مێن زه‌ڤيێن ئێزديان يێن هاتينه‌ داگيركرن 

باسنيوز:

 بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای شنگال، ٣٣ هەزار دۆنم زەویوزاری کشتوکاڵیی جووتیارانی سنوورەکە لەلایەن هەندێک عەرەبەوە داگیر کراوە.

لەمبارەوە شەرەف نایف، بەڕیوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی قەزای شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەتا ئێستا ٣٣ هەزار دۆنم زەویوزاری کوردانی ئێزدیی قەزاکە لەلایەن هەندێک عەرەبەوە داگیر کراون و ڕێگە نادەن جووتیارانی خەڵکی شنگال نزیکی زەوییەکان بکەونەوە و ئەمەش بووەتە کێشە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە چەندین جارە لەڕێگەی نووسراوی فەرمییەوە داوامان لە ئیدارە ە بەرپرسانی فەرمیی پارێزگای نەینەوا کردووە کە کێشەی ئەو زەویوزارانە چارەسەر بکرێن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ڕێگەچارەیەک نەدۆزراوەتەوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە زەوییەکان بە فەرمی و یاسایی هی کوردانی ئێزدیی قەزای شنگالن، کەچی عەرە داگیریان کردووە و ڕێگە نادەن خاوەن سەرەکییەکان و جووتیاران بیکێڵن و کاری لەسەر بکەن".

شەرەف نایف ئەوەشی ئاشکرا کرد: "لە سنووری قەزای شنگال بە ڕووبەری ٣٦٠ هەزار دۆنم زەویی کشتوکالی هەیە و ساڵانە زیاتر بە گەنم و جۆ دەچێندرێن. جووتیارانی دەڤەری شنگال ماوەی شەش ساڵە بەردەوام داخوازیی گەڕاندنەوەی ئەو زەویوزارانەیان هێناوەتە گۆرێ، بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە و هەتا ئێستاش ٣٣ هەزار دۆنم زەوی لەلایەن هەندێک عەرەبەوە داگیر کراوە و ئەوان لەسەری کاری کشتوکاڵی دەکەن".

تعليقات

المشاركات الشائعة