ل شنگال 34 كه‌سان ب كۆرۆنايێ گيانێ خۆ ژ ده‌ست دايه‌

 ل شنگال 34 كه‌سان ب كۆرۆنايێ گيانێ خۆ ژ ده‌ست دايه‌ 

رووداو - شنگال

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی شنگال، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا 600 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 34 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، رەوشی تەندروستیی 80 تووشبووی کۆرۆناش مەترسیدارە.

تووشبوویەکی کۆرۆنا بەناوی لاجین سیدو دەڵێت، شەوانە تەنیا سێ بۆ چوار کاژێر دەنوێت.

لە سنووری شنگال 24 گوندی عەرەبنشین هەن، بەڵام هیچ بنکەیەکی تەندروستییان تێدا نییە. تووشبوویەکی کۆرۆنا بەناوی لەتيفه محممەد باسی لەوە کرد، لە گوندی تەل مشرەفە و رەوشیان "زۆر خراپە" بەهۆی ئەوەی پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە گوندەکەیان نییە.

شەش مانگە تیمی پزیشکیی بێ سنوور لە شنگال کاردەکەن بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئاستيفن جۆرج، بەرپرسی تیمی پزیشکیی بێ سنوور لە دەشتی نەینەوا دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ تیمەکانیان لە موسڵ و سنوونێ کاری باشیان کردووە بۆ خەڵک و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی خەڵک.

کارگێڕیی قەزای شنگال، تەندروستیی موسڵ بە کەمتەرخەم دەبینێت بۆ دەڤەرەکەیان، مەحما خەليل، قایمقامی قەزای شنگال ئاماژە بەوە دەکات، بە ئیدارەی موسڵیان گوتووە بە بەغدا رابگەیێنێت نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە شنگال دروستبکرێت کە توانای لەخۆگرتنی 50 بۆ 60 نەخۆشی هەبێت، بەڵام هیچیان بۆ نەکراوە.

مانگی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاردرابوو نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکاتەوە، بەڵام ئەو بڕیارە هێشتا نەکەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.

هەشت بنکەی تەندروستی و دوو نەخۆشخانەی گشتی لە شنگال هەن، ئەو نەخۆشخانانەش تووشبووی کۆرۆنا وەرناگرن، هەر لەبەر ئەوەشە هەتاوەکو ئێستا نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە شنگال دروستنەکراوە و تووشبووانی ڤایرۆسەکەش ناچاردەبن بچنە موسڵ چارەسەر وەربگرن.

تعليقات

المشاركات الشائعة