دياردا خۆكوشتنێ دناڤ گهنجێن شنگال دا بهرهف زێدهبوونێ دچت
دياردا خۆكوشتنێ دناڤ گهنجێن شنگال دا بهرهف زێدهبوونێ دچت
قایمقامی شەرعیی شنگال ئاشکرای کرد، دیاردەی خۆکوشتن لە نێو گەنجانی سنووری شاری شنگال زیادی كردووە و تەنیا لە ماوەی هەفتەیەكدا تا ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ٩ی ٢٠٢٠، چوار گەنجی شنگال کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو چوار گەنجە خەڵکی شنگالن کە خۆیان کوشتووە كە سێیان كوڕن و یەكێكیشیان كچە”.
جەختیشی كردەوە كە ئەم ژمارەیەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە ماوەی یەك هەفتەدا، ئاماژەیەكی مەترسیدارە و پێویستە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ بكرێت و كار بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو هۆكارانەی كە پاڵ بە گەنجانی شنگالەوە دەنێن بۆ بێهیوابوون و كۆتاییهێنان بە ژیانیان.
قایمقامی شنگال جەختی كردەوە كە دوای ئاوارەبوونی خەڵكی شنگال و ئەم دۆخەی بەسەر ناوچەكەیاندا هات، حاڵەتەكانی خۆكوشتن زیادیان كرد كە هۆكاری زۆربەیان ئابووری و بێكاری و بێزارییانە لە ڕەوشی ژیانیان.
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە پاساوی پاراستنی ناوچەكە، هێزێكی زۆری بردۆتە شنگال و لەو ساوە ڕێگە لە ئاساییبوونەوەی ژیان لە دەڤەرەكە دەگرێت، لە ئەنجامیشدا خەڵكی سنوورەكە زۆربەیان ئاوارەن و ئەوانەشی لە ژێر دەسەڵاتی پەكەكەدان، لە ژێر فشارێكی بەردەوام دان.
تعليقات