رێڤه‌به‌رێ كه‌مپێن دهۆكێ: ژڤانێ داخستنا كه‌يسا ئاواران و چۆلكرنا كه‌مپان نه‌هاتيه‌ دياركرن

 رێڤه‌به‌رێ كه‌مپێن دهۆكێ: ژڤانێ داخستنا كه‌يسا ئاواران و چۆلكرنا كه‌مپان نه‌هاتيه‌ دياركرن 

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، 93 هەزار و 183 خێزانی ئاوارە لەناوەوە و دەرەوەی كەمپەكان لە پارێزگای دهۆكن، تاوەكو ئێستاش 3 هەزار و 797 خێزانی ئاوارەی شنگال گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان.

لەکاتی بەشداریكردنی لە هەواڵەكانی كاژێر 08:00ـی رووداو، مەنال محەممەد، بەڕێوەبەری كەمپەكانی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و رێكخراوەكان هەموو كارئاسانییەك بۆ گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەكان دەكەین، هەروەها لەكاتی گەڕانەوەشیاندا دەزگای خێرخوازیی بازرانی بڕێك هاوكاریی مرۆییان پێشكەش دەكات".

لەبارەی ئەو یەك ملیۆن و 500 هەزار دینارەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بەو خێزانە ئاوارانەی دەدات كە دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان، مەنال محەممەد ئاماژەی بەوە دا، "وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە شنگال جێبەجێ دەكرێت، تاوەكو ئێستاش ئاگادار نیین هیچ خێزانێك ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتبێت".

بەڕێوەبەری كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگای دهۆك هۆكاری كەمبوونەوەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە.

مەنال محەممە باس لەوە دەکات، دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان زۆر كەمبووتەوە و تاوەكو ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ داخستنی كەیسی ئاوارەكان و چۆڵكردنی كەمپەكان دیاری نەكراوە. هیچ رێككەوتنێكیش لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا نییە، بەڵام ئاوارەكان بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە.

لە پارێزگای دهۆك 114 هەزار و 138 خێزان لەنێو كەمپی ئاوارە و پەنابەراندان، لەو ژمارەیە 29 كەس تووشی كۆرۆنابوون، بەڵام زۆربەیان چاكبوونەتەوە، ئێستا تەنیا 6 كەس لە نەخۆشخانەی پارێزگای دهۆك لەژێر چاودێریی پزیشكدان.

تعليقات

المشاركات الشائعة